کچانی یانەی سلێمانی بوونە پاڵەوانی عێراق

تیمی تۆپی بالەی کچانی یانەی سلێمانی نازناوی خولی لاوانی یانەکانی عێراقی بەدەستهێنا.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، لەیاریی کۆتایی پاڵەوانێتی خولی بالەی لاوانی کچانی یانەکانی عێراق، کچانی یانەی سلێمانی  نازناوەکەیان بەدەستهێنا.

 

لە یاری کۆتای پاڵەوانێتییەکە یانەی سلێمانی بەرامبەر یانەی دەربەندیخان یارییان کرد، یارییەکەشیان بەئەنجامی ٣-١ سێت بەسوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

 

خاڵی سێتەکانی یاری نێوان یانەی سلێمانی و دەربەندیخان بەم شێوەیە بوو ١٩-٢٥، ٢٥-١٥، ٢٥-٢٢، ٢٥-٢٢.

 

کچانی تیمی بالەی یانەی سلێمانی هەر حەوت یارییەکەیان لە پاڵەوانێتییەکەدا بەسەرکەوتن و سوودی خۆیان کۆتایی پێهێنا، نازناوی پاڵەوانێتی یانەکانی عێراقیان بردەوە.

 

ئەمساڵ کێبرکێی پاڵەوانێتی خولی بالەی لاوانی کچانی یانەکانی عێراق بە بەشداری ١٠ یانە، بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی بالەی عێراق بەڕێوەچوو، یانەکانی ئەکاد عەنکاوە، هەولێر، سلێمانی، ئەفرۆدێت، دەربەندیخان، قەرەقۆش، تەقتەق، خاڵس، سۆلاڤ، شۆڕجە لەگەڵ سەرچنار بەشداری پاڵەوانێتییەکەیان کردبوو.