ئاتینا دائمی: سووتاندنی چۆڵەوانی دەوروبەری زیندانی ئەڤین بە مەبەستە

ئاتینا دائمی، چالاکوانی مەدەنی و زیندانی سیاسیی پێشوو، زنجیرە تویتێکی بڵاوکردەوە و بانگەشەی دەزگای هەرێمی ئێرانی دەربارەی سووتانی ناوچەکانی دەوروبەری زیندانی ئەڤین بەهۆی گەرمای زۆرەوە، بە درۆ ناوزەد کرد.

ناوەندی هەواڵ

 

٣ی ئاب، ئاژانسی هەواڵی میزان، کە ئاژانسی هەواڵی فەرمی لقی هەرێمی سەر بە ڕژێمی ئیسلامی ئێرانە، لە ڕاپۆرتێکدا، ئاگر گرتنی گژوگیای گردەکانی دەوروبەری ناوچەی پارێزراوی زیندانی ئەڤینیان ڕاگەیاند و بە پێی هەواڵەکە ئاگرکەوتنەوەکە بە هۆی تەقینەوەی مینی چێندراوەوە بووە، کە گەرما و وشکەساڵی هۆکارەکەی بوون.

 

ئاتینا دائمی، چالاکی مەدەنی و زیندانی سیاسیی پێشوو کە لەمساڵدا دوای تەواوکردنی سزای ٥ ساڵ زیندانیکردنی بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی سیستم و سوکایەتی کردن بە خامنەیی" ئازاد کرا، زنجیرەیەک تویتی دژ بە پڕوپاگەندەکەی ئاژانسی هەرێمی ئێران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند کە ئاگر کەوتنەوە لە گژوگیای گردەکانی دەوروبەری زیندانی ئەڤین بەهۆی مینەوە درۆیە.

 

ئاتینا دائیمی لە تویتەکەیدا نووسیویەتی: هەموو ساڵێک لە ناوەڕاستی مانگی ئابدا گردەکانی ئەڤین ئاگریان تێبەردەدرێت بۆ سوتاندنی گژوگیای گەشەسەندوو، سەربازەکان دەڵێن، بۆ ئەوەی زیندانییەکان هەڵەنەیەن، ئەم کارە دەکەن، بەشی ژنانی زیندانی ئەڤین لە بەشی خوارەوەی یەكێک لەو گردانەدایە، ساڵانە دەمبینی بە سووتاندنی ئەم گژوگیایە دەگەشتە پەنجەرەی زیندانەکە و دارەکانی نێوان دیواری زیندانەکە و گردەکە دەسووتا، ئەمساڵ ڕایانگەیاند کە ئەو مینانەی لە گردەکاندا چێنراون، بەهۆی ئەم ئاگرکەوتنەوە بە مەبەستەوە تەقیونەتەوە، بنەماڵەی زیندانیان مافی ئەوەیان هەیە لە بارودۆخی زیندانییەکانیان ئاگادار بکرێنەوە.