فاتیمە حەسونە پێش کوژرانی فیلمەکەی گەیشتە فێستیڤاڵی کان

فاتیمە حەسونە، ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر و هونەرمەندنی فەڵەستینی کە لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا، پێش ٢٤ کاتژمێر لە کوژرانی لەوە ئاگادارکرابووەوە فیلمەکەی گەیشتووەتە فێستیڤاڵی کان.

ناوەندی هەواڵ

 

فاتیمە حەسونە، ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر و هونەرمەندنی فەڵەستینی کە ١٦ی نیسان، لەلایەن ئیسرائیلەوە کوژرا، پێش ٢٤ کاتژمێر لە کوژرانی لەوە ئاگادارکرابووەوە فیلمەکەی گەیشتووەتە فێستیڤاڵی کان.

 

فاتیمە حەسونە لە فیلمێکدا بە ناوی ‘رۆحت بە دەستەوە بگرە و بکەوەڕێ’ لە دەرهێنانی ‘سپیدە فارسی’ لە فێستیڤاڵی کانی ئەمساڵ و لە بەشی ‘ئەسید’ بەشدارە، لە ماڵەکەی خۆیدا و لەگەڵ تەواوی ئەندامانی خێزانەکەی لە ئەنجامی بۆمبارانی ئیسرایل، غەزە کوژرا.


سپیدە فارەسی، دەرهێنەری فیلمەکە بە بڵاوکراوەی دێدلاینی راگەیاندووە’حەسوونە کەسێکی زۆر بەتوانا و ئومێدبەخش بوو، چەند رۆژێک پێش ئێستا پەیوەندیم پێوەکردو پێمڕاگەیاند فیلمەکەمان لە کاندا پیشاندەدرێت و دەمویست  بانگهێشتی بکەم  بۆ کان، بەڵام فاتیمە حەسونە بە  دەرهێنەرەکەی راگەیاندووە ‘دێم بەڵام دەبێت بگەڕێمەوە بۆ غەززە، نامەوێت غەززە بە  جێبهێڵم.


سپیدە فارس وتی: نیگەرانی ئەوەم بەهۆی بەشداری فیلمەکە لە کان و چالاکییە رۆژنامەوانییەکانی ئیسرائیل ئەم هونەرمەندەی کوشتبێت.

 

فاتیمە حەسونە لە ئابی ساڵی رابردوو لە ئینستاگرامەکەی نووسیبووی "ئێمە لێرە هەموو رۆژێک بە شێوەی جیاواز دەمرین. هەر جارێک ئازاری منداڵێک دەبینم هەزار جار دەمرم، پارچە پارچە دەبم و دەبمە خۆڵەمێش، ئەم پووچییە ئازارم دەدات، ئەگەر مردم، مەرگێکم دەوێت دنیا بیبیستێت و بۆ ساڵانێکی زۆر باسبکرێت و  بە جۆرێک بێت هەرگیز بیر نەچێتەوە".