ڕفاندن و پێشێلکارییەکانی دوو ڕۆژ لە کەناراوەکانی سووریا

سەرچاوە ناوخۆییەکان ئاشکرایان کرد کە ماوەی کەمتر لە ٤٨ کاتژمێردا لە ڕۆژانی ٢٢ تا ٢٤ی ئادار، زیاتر لە ١٠٠ کەس لە ناوچە جیاجیاکانی کەناراوەکانی سووریا ڕفێندراون، کە زۆربەیان ژنن.

ناوەندی هەواڵ

 

لەنێوان بەردەوامی پشێوی ئاسایش بەشێک لە کەناراوەکانی سووریا، توندوتیژی بەردەوام، قسەی ڕق و کینە و هاندانی مەزهەبی بڵاوبووەتەوە، ترس و تیرۆر لەنێو دانیشتوانی ناوچەکەدا پەرەی سەندووە، دوای ڕفاندنی سەدان هاوڵاتی مەدەنی.

 

سەرچاوە ناوخۆییەکان کە پەیوەندییان هەبووە، زیاتر لە ١٠٠ کەس لە ماوەی کەمتر لە دوو ڕۆژدا لە ٢٢ تا ٢٤ی ئادار لە ناوچەکانی کەنارەکانی سووریا ڕفێنراون، لەنێویاندا ژمارەیەکی زۆر لە ژنان، جگە لە ڕەوشە هاوشێوەکان لە شارەکانی حەما و حومس، رفاندنەکانی پێکهاتەی عەلەوی شاهیدی پەرەسەندنێکی سەرنجڕاکێشن لە شار و گوندەکانی کەناری سووریا.

 

سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ڕێژەی ڕووداوەکانی ڕفاندن لە هەر شارێکدا نزیکەی ٢٠ حاڵەت بووە، کەناراوەکانی سووریا لە ماوەی هەفتەکانی ڕابردوودا لە سێدارەدانی مەیدانی بەناوی "پاشماوەی رژێم"ەوە ئەنجامدراون.

 

٢٥ کۆمەڵکوژی

بەپێی چاودێری سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، زیاتر لە ١٥٠٠ کەس کوژراون، لە دوای پەرەسەندنی توندوتیژی لە ناوچە جیاوازەکانی کەناراوەکان لە نێوان جیهادەکانی هەتەشەو بەناو "پاشماوەی رژێم" کە زۆربەیان عەلەویین.

 

ڕوانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە کە ٢٥ کۆمەڵکوژی لە کەنارەکانی سووریا ڕوویانداوە، بەڵگەیان بەدەستەوەیە ، دوای پشکنینی ناوی دوو هەزارو ٢٤٦ قوربانی لەسەر بنەمای پەیوەستبوونیان بە عەلەوییەکان، لەنێویاندا ژن و منداڵ، و ٤٢ هاوڵاتیانی کوژران لە ئەنجامی هاوسۆزی و شاردنەوەی هاوڵاتیان، دەستگیرکردن نایاساییە، شاردنەوە  گەیشتوەتە زیاتر لە ١٠ هەزار کەیس.

 

ئەم ناوچانە شەپۆلێکی نوێی ئاوارەیی بەخۆوە بینیوە لە ئەنجامی پێشێلکارییە گەورەکان، کۆمەڵکوژییە ترسناکەکان، لەماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا ئەنجامدراون، ئەم ڕووداوانە تەنیا ڕووبەڕووبوونەوەیەکی خێرا نەبوو، بەڵکو ڕەهەندی مەزهەبی و پێشێلکاری لەگەڵ خۆیاندا هەڵگرتبوو کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە هەزاران کەس، سەرەڕای سەدان بێسەروشوێن، کە چارەنووسیان نەزاندراوە  دەیان تەرم لە نەخۆشخانەکانی کەناراوەکان کە لەلایەن کەسوکاریانەوە وەرنەگیراونەتەوە دۆزراونەتەوە.

 

بەگوێرەی ڕوانگەکە، دانیشتووانی کەنارەکان هێشتا لە ناو ئاگری توندوتیژی و نائارامیدا گیریان خواردووە، دەستیان کردووە بە گەشتی پەنابەریی و ئاوارەبوون بەرەو ناوچە ئارامەکان، چ لە ناو سووریا یان باکووری لوبنان بێت.