ناسندن بۆ پەرتووکی " گوڵە پایزە"ی ناگیهان ئاکارسەل کرا

لە ساڵیادی تیرۆرکردنی ژنە تێکۆشەر ناگیهان ئاکارسەلدا، بە دانانی گوڵ لەسەر وێنەی ئەو تێکۆشەرە لەلایەن هاوڕێکانی و پێشکەشکردنی پەرتوکی شیعری شەهید ناگیهان بە ناوی "گوڵە پایز"، ڕۆحی ناگیهان ئاکارسەل بەرز ڕاگیرا.

سلێمانی

 

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە بارەگای ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان-ڕژاک لە شاری سلێمانی، لە لایەن ئیسیاتیڤی ژنانی باشوورەوە، بە ئامادەبوونی هاوڕێیانی شەهید ناگیهان ئاکارسەل و چالاکوانان، مەراسیمێک بۆ یادی ناگیهان ئاکارسەل ڕێکخرا و ناساندن بۆ پەرتوکی شیعری "گوڵە پایزە-نیسان"ی ناگیهان ئاکارسەل کرا.

 

سەرەتای مەراسیمەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکی پاکرەوان دەستی پێکرد، دواتر گوڵ لەسەر وێنەی ناگیهان ئاکارسەل دانرا و سینەفزیۆن لەبارەی ژیان و تێکۆشانییەوە خرایەڕوو.

 

نەجیبە قەرەداغی، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە، تیشکی خستەسەر کار و خەباتی شەهید ناگیهان و وتی: ڕۆژنامەوان و نووسەر دوو ساڵ لەمەوبەر لەلایەن دەوڵەتی داگیرکەرەوە ناگیهان ئاکارسەل لە باشووری کوردستان تیرۆر کرا، هەڤاڵ ناگیهان ژیانی خۆی تەرخان کرد لە پێناو خاک و ژناندا، شەهید ناگیهان هەردەم دەیوت ژنان ڕەنج دەدەن، بەڵام هەردەم ناویان نابینرێت، ژنان بەردەوام کاردەکەن بەڵام لە مێژوودا ناویان نایەت، بۆ ئەوە هەمیشە ناوەندێکی ژنانی بە پێویست دەزانی، بۆیە بە هەموو تواناکانی خۆیەوە هەوڵی بۆ دامەزراندنی زانستی ژنۆلۆژیدا، هەروەها لە ئەنجامی هەوڵ و تێکۆشانەکانی پەرتوکخانەی ژنی کوردی ئامادە دەکرد، هەروەها شەهید ناگیهان بەردەوام دەیوت، ئێمەی ژنان هیچ سنورێک ناتوانێت لە ئازادی بوونمان جیامان بکاتەوە، بۆیە پێویستمان بە گەیاندنی فکر بە ژنان و پیاوان دەبێت، بەردەوام لەگەڵ هاوکارەکانی بۆ خەبات و ئازادی دەجەنگا. 


هەروەها وتی: ناگیهان بە شەهید کردنی چەندین ئەرکی بۆ ئێمە بەجێهێشت، ئەنجامی شەهید کردنی ئەوەی بۆ ئێمە ڕونکردەوە دوژمن دژ بە ئازادبوونی ژنان دەجەنگن بەردەوام لە کوشتنی ژناندان، هەروەها ناگیهان دەڵێت بۆ ڕێگریکردن لە شەهیدکردن و ڕێگری لە ژنانی ئازاد، پێویستمان بە هۆشیاری فکری و مێژووی هەیە، پێویستمان بە خۆڕێکخستنی ژنانە، پێویستمان بە یادکردنەوەیەکی ڕەگ و ڕیشەیی دەبێت، بۆ یادکردنەوەی ڕێباز و خەونەکانی ناگیهان ئاکارسەل، ئێمە دەبێت ڕووبەڕووی هێڵی خیانەت ببینەوە، ئێمە لە کاتی بەڕێکردنی تەرمی ناگیهان ئاکارسەل بەڵێنمان بە خۆماندا کە ڕێبازی ناگیهان ون نەکەین. 


ئاڵا کەمال، ئەندامی ڕژاک، ئەنجامی دادگای ئەو کەسانە دەخاتەڕوو، کە هۆکار بوون بۆ شەهیدکردنی ناگیهان ئاکارسەل، باسی لەوەکرد: لە ۲٤ی کانوونی یەکەمی ۲٠۲۳، بکوژ ئیسماعیل رەسیم رەفعەت پەکەر، بکەری تاوانەکە بە ڕەگەز تورک دەستگیرکرا، بە ماددەی ۲٠۲ لە یاسای بەرەنگاربونەوەی تیرۆر لە لایەن دادگای باڵای هەرێمی کوردستانەوە سزای لە سێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا، بەڵام گەل و خێزانی ناگیهان ئاکارسەل سەبارەت بە لێکۆڵینەوەی دادگایەکە هیچ زانیاریەکیان نەبوو، بەو هۆکارە خێزانەکەی لە لایەن نوێنەریەتی دادگاوە بێبەش کران لە بەشداریکردن و ئەنجامی دادگای شەهید ناگیهان، ناوبراو لە ئەنجامی دادگایەکەدا جەخت لەوە دەکاتەوە، لە لایەن دەوڵەتی تورکیا و بە چاوساخی میتی تورک و هاوکاری لە کاتی مانەوەی لە باشووری کوردستاندا بە ۱۱ فیشەک لە کاتی هاتنە دەرەوەی شەهید ناگیهاندا لە ماڵەکەی خۆیدا تیرۆری دەکات، لە کاتێکدا بە هەبوونی شایەتحاڵان چەندین کەسی دیکە لە تیرۆرەکەدا دەستیان دەبێت، بەڵام تەنها یەک کەس بە ناوی ئیسماعیل رەسیم ڕەفعەت پەکەر دەستگیر دەکرێت و پاشان سزا دەدرێت، لە هەبوونی دەستی ڕەشی تورکیا لە تیرۆری سەرجەم ئازادیخوازانی باشووری کوردستاندا دەبیندرێت، لەدوای تیرۆرکردنی شەهید ناگیهان چەندین شەهیدی دیکە بە دەستی داگیرکەری تورکیا شەهیدکرانم دواین شەهیدی ژن بە دەستی تورکیاش هەردوو ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین بوون، بەڵام هیچ لە بکوژان نەگەیشتن بە سزاکانیان. 

 


ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان، باس لە ڕۆڵی ئەم ڕۆژە دەکات و دەڵێت: ئێمەی ژنان بەردەوامی دەدەین بە تێکۆشانەکانی شەهید ناگیهان، وەک هاوڕێیەکی بەردەوام بە تامازرۆی بینینی و ناسینیەوە بووین، سەرەتا من کە ناگیهانم بینی بە کەسایەتی ئەو شەهیدە سەرسام بووم، بەردەوام زانیاری و بیروڕاکانی لەگەڵ دەوروبەری دەگۆڕیەوە، ئەو ئەزمونەی  شەهید ناگیهان بە تەواوی ژناندا دەبەخشرێتەوە، سەرەتا ئێمەی ژنانی ڕۆژئاوا تێکۆشینەکانمان کەمتر بوو نەمان دەتوانی بۆ مێژوو بەجێیبهێڵین، بەڵام لەدوای هاتنی شەهید ناگیهان و بەرخۆدانەکانی بۆ ژنانی ڕۆژئاوا، ئێمەش بە خۆمان وت دەبێت تێکۆشانەکانمان بۆ مێژوو بدرکێنین، چونکە سیستمی سەردەست و پیاوسالاری تێکۆشانەکانمان کپ دەکاتەوە، شەهید ناگیهان بەژنۆلۆژی تەواوی ژنانی ڕۆژئاوای بە هۆش و بیر هێنایەوە، شوێندەستی ناگیهان ئاکارسەل بە تەواوی چین و توێژەکانی ڕۆژئاواوە بەجێ ماوە.

 

"ناگیهان ئاکارسەل بە ژنۆلۆژی ژنانی لە مافەکان و ژنبوونی حەقیقەتی خۆیان ناساند" 
ڕوبار ئەحمەد، چالاکوان باس لەوە دەکات، ئەو بارودۆخەی باشووری کوردستانی تێکەوتووە ژنانی دوورخستووەتەوە لە ڕاستی و حەقیقەتی ژنان و تێکۆشانیان، بەڵام پێویستە بەردەوامی بدرێت بە ناساندنی ژنانی ڕێبواری حەقیقەت و ڕاستی و لە بارەی مێژووی ژنان بە ژنانی باشووری کوردستان بوترێت، دەشڵێت: من وەک ژنێک سەری ڕێز و نەوازشت بۆ ئەو ژنە تێکۆشەرە نەوی دەکەم، بۆ ئەو خەبات و تێکۆشانەی لە پێناو ئێمەی ژنان و هۆشیارکردنەوەمان خەباتی کرد و جەنگا لە پێناو حەقیقەت و ڕاستی پاشانیش شەهیدکرا، بەردەوام دەبم لەسەر خەباتی شەهید ناگیهان ئاکارسەل.