ئەنجامنامەی کۆنفرانسی "سۆسۆلۆژیای ئازادی" ڕاگەیەندرا

کۆنفرانسی "سۆسۆلۆژیای ئازادی" بە پێشەنگایەتی کۆنگرەی ستار و بە دروشمی "چارەسەری کێشەکان مسۆگەری ئازادییە" بەڕێوەچوو و دوێنێ کۆتایی هات.

حەسەکە

 

کۆنفرانسی کۆنگرەی ستار لە بارەی "سۆسۆلۆژیای ئازادی" لە خواردنگەی  ماربێلا لە شاری حەسەکە بە بەشداری ١٠٠ نوێنەری دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان بەڕێوەچوو.

 

کۆنفرانسەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن دەستی پێکرد، پاشان وتاری کردنەوەی کۆنگرە لەلایەن وتەبێژی کۆنگرەی ستار، ڕیحان لۆقۆ پێشکەشکرا و بە خوێندنەوەی دیدگاکانی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان درێژەی پێدرا. هەروەها سینەفزیۆنێک سەبارەت بە کاری ژنان لە کۆمەڵگەدا پێشکەشکرا.

 

لیژنەی پەروەردەی کۆنگرەی ستار ڕاپرسییەکی سەبارەت بەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە لە کۆمەڵگە و چارەسەرەکانیان ئامادە کردووە. لە ڕاپرسییەکەدا ١٤ پرسیار هەبوون، وەک هۆکارەکانی کێشە کۆمەڵایەتییەکان، جینۆسایدی ژنان، بارودۆخی کارکردنی ژنان، خەونی ژنان، توندوتیژی دژی ژنان، هاوسەرگیری پێشوەختە، فرەژنی، جیاوازی نێوان ڕەگەزەکان و بێبەشکردنی ژنان لە مافی خوێندن. ئەنجامی ئەو ڕاپرسییەی لە کۆنفرانسەکەدا ئامادەکرابوو و ئەنجامەکەی بەم شێوەیە بوو:

 

- وشەی نامووس و شەرەف لە یاسا نێودەوڵەتییەکان لاببرێت، چونکە ئەم وشەیە خۆی ژن لەناو دەبات.

- گۆڕینی بیری پیاوسالاری و کرنەوەی خولی پەروەردە بۆ بەساڵاچووان و پیاوان

-هۆشیاری پیاوسالاری، نەریتی کۆمەڵگەی ژنانی سنووردار کردووە، بۆیە پێویستە ئاستی لێکۆڵینەوە لە ڕێگەی پەروەردە فراوان بکرێت.

- چالاکی هاوکاری ژنان پەرەی پێبدرێت.

- کۆمۆنەکان چالاک بکرێن و وەک ناوەندی پەروەردە بەکاربهێنرێن.

- کۆبوونەوەی گشتیی خەڵک ئەنجام بدرێت.

 

کۆنفرانسەکە بە گفتوگۆکردن لەسەر ئەو کێشانەی کە ڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە و ڕێگاکانی چارەسەرکردنیان کۆتایی پێهات.