ئامادەبوونی ژنان تایبەتمەندییەکی جیاوازی بە خۆپیشاندانەکانی سوەیدا داوە

ئەو ژنانەی بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکانی سوەیدا کرد پشتڕاستیان کردەوە، بۆ دەربڕینی هەڵوێستی خۆیان بەرامبەر بە بارودۆخی ئابووری و کۆمەڵایەتی سەخت وەک داواکارییەکی بنەڕەتی و ڕەوا و بوونی ژنان لە خۆپیشاندانەکەدا تایبەتمەندییەکی جیاوازی بە بزووتنەوەکە داوە.

ڕوشیل جونیور

 

سوەیدا- بزووتنەوەی گەل بۆ سێیەم مانگی لەسەر یەک لە سوەیدا بەردەوامە و خەڵک داوای ڕووخانی ڕژێم و جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ی نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن.

 

دەیان کەس لە دانیشتوانی گوندەکانی تەنیشت گوندی عەتیل و شارۆچکەکانی شاری سوەیدای سووریا لە مەیدانی کەرەمە کۆبوونەوە، ئێوارەی ڕۆژی ٢٣ی تشرینی بە بەشداری ژنان کە داوای ڕووخانی ڕژێم و ئازادی و شکۆ و جێبەجێکردنی بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان دەکەن خۆپیشاندانی فراوان بەڕێوەچوو.

 

"بەردەوام دەبین تا داواکارییەکانمان جێبەجێ دەبن"

فیدا دانۆن جەختی لەوە کردەوە، بەشداریکردنی ژنان لە بزووتنەوەی گەلدا بە ڕێژەیەکی زۆر سروشتی ئاشتیخوازانەی بزووتنەوەکەی بەخشیوەو بوونی ئەو بزووتنەوەیە هەموو ئەو باوەڕەی گۆڕیوە کە دەتوانێت ڕۆڵی خۆی لە کۆمەڵگەدا چالاک بکات، داواکارییەکان ڕوون و ئاشکرایە، ئەویش باشترکردنی ژیان و باری ئابووری وڵاتە، وتیشی: هیچ دەستوەردانێک لە خۆپیشاندانەکاندا لەلایەن هێزە دەرەکی و ناوخۆییەکانەوە نییە، داوا لە ژنان دەکەم بەشداری لە بزووتنەوەی ئاشتیانەدا بکەن و زاڵبن بەسەر ترسدا، چونکە بزووتنەوەکە بەردەوام دەبێت هەتا هەموو داواکارییەکان جێبەجێ دەکرێن و ڕژێم لەناودەبرێت.

 

هەروەها وەفا زەینەدین ئاماژەی بە گرنگترین هۆکارەکان کرد کە وای لێکردن بچنە ناو بزووتنەوەکەوەو وتی: بوونی دەسەڵاتێکی نایاسایی لە وڵاتدا و بڵاوبوونەوەی گەندەڵی لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا و دروشمەکان ڕوون و ئاشکرایە، کە داوای ئازادی و شکۆمەندی و سەروەری یاسایە، حکومەتی شام کەمایەتییەکان ناپارێزێت.

 

"دەبێت ژنان پاشەکشە نەکەن"

مەها ئەترەش وتی: ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەلایەن حکومەتی شام ئەنجامدراون بەسن بۆ ئەوەی خەڵک داوای ڕووخاندن و کۆتایی هێنان بە سەرکوتکردن بکەن، بۆیە چووینە گۆڕەپانەکان بۆ ئەوەی داوای ڕووخاندنی ڕژێم بکەین کە چەندین ساڵە خەڵکی سووریا لە بێهیوایی و هەژاریدا دەژین، ڕژێمێکمان ناوێت کە خەڵکەکەی بکوژێت.

 

ئاماژەی بەوەدا داواکارییەکانیان جێبەجێکردنی بڕیاری ٢٢٥٤ە بۆ ئاگربەست و ژیانێکی شکۆمەندانە و ئازادی، داواش لە ژنان دەکات شان بە شانی یەک بوەستن و پشتیوانی لەم بزووتنەوە گشتییە بکەن، دەبێت بەرگەی هەموو شتێک بگرن و بەردەوام بن لە بزووتنەوەکە و پاشەکشە نەکەن.

 

غەدە ئەبو غەنام ئاماژەی بەوە کرد، هۆکاری ئەوەی کە وای لێکرد بچێتە گۆڕەپانی کەرەمە و خۆپیشاندان بکات بۆ ئەوەی لە بێهیوایی و بارودۆخی ئابووری سەختدا نەژی وتی: ئامانجی ئێمە لەم ناڕەزایەتییە ئەوەیە کە منداڵەکانمان پەروەردە بکەین کە بەهۆی بوونی ئەم سیستمەوە لەدەستیان داوە.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێژەی ئەو منداڵانەی ئاوارە بوون ٥٠٪یەو دایک و باوکان ناتوانن پێداویستییەکانیان جێبەجێ بکەن و داوا لە ژنانی سووریا و جیهان دەکات بچنە ناو بزووتنەوەکەوە بۆ دەربڕینی بۆچوونی خۆیان و شکاندنی بەربەستی ترس.