ژنانی فەڵەستینی بە هەڵمەتی "وەک خۆت بە" دژی توندوتیژی تێدەکۆشن

کۆمەڵەی گەشەپێدانی ژنانی گوند لە ڕێگەی هەڵمەتی "وەک خۆت بە" ئامانجی بەرزکردنەوەی تێکۆشانە دژی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی.

 

نەغم کەرەج

 

غەززە- لە فەلەستین، کە توندوتیژی و جیاکاری دژ بە ژنان ڕۆژ بە ڕۆژ لە زیادبووندایە، ژنان لە دژی توندوتیژی خەبات دەکەن و بە جێبەجێکردنی یاسا ئامانجیان چارەسەرکردنی کێشەکانیانە.

 

هەڵمەتی "وەک خۆت بە" کە لەلایەن کۆمەڵەی گەشەپێدانی ژنانی گوند دەستیپێکردووە، یەکێکە لەو پڕۆژانە، ژنان کار دەکەن بۆ پەسەندکردنی ئەو یاسا و سیاسەتانەی کە مافی ژنان و یەکسانی ڕەگەزی لە فەلەستین بەهێز دەکەن جیاکاری ناهێڵن.

 

"ئامانجی ئێمە کۆکردنەوەی زیاتری ژنانە"

ئیمان کالی، ئەندامی کۆمەڵەی گەشەپێدانی ژنانی گوند ڕایگەیاند، زیاتر لە ١٥٠ ژن وەک بەشێک لە هەڵمەتەکە کۆبوونەتەوە و ئامانجی هەڵمەتەکە بەم شێوەیەیە: یەکێک لە ئامانجەکانی ئەوەیە کە بەردەوام بین لە کارکردن لەسەر کێشەکانی ژنان، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری دەربارەی یەکسانی ڕەگەزی، بۆ ئەوەی ژنان ئاگادار بکەنەوە وەک بەشێک لە هەڵمەتەکە، ئێمە هەوڵمان دا ژنان ئاگادار بکەین لە مافەکانیان بە ڕێکخستنی زنجیرەیەک چالاکی پەروەردەیی، پرۆژەیەکمان ئامادە کرد بۆ پەرەپێدانی سیاسەت و یاساکان دژی کێشەی ژنان و ناردمان بۆ بەڕێوەبەران و سیاسەتمەداران، پڕۆژەکەمان دوو مانگ لەمەوبەر دەستیپێکرد، لەم کاتەدا هەوڵمان داوە بگەینە گروپە گەنجەکان، هەندێک پەروەردەمان دا، بۆ ئەوەی خەباتمان بەش بکەین چووینە لای زۆرێک لە ڕێکخراوەکانی ژنان، ئێمە لە دژی توندوتیژی تێدەکۆشین، توندترینیان توندوتیژی دەروونییە، بەتایبەتی گەنجان دەبێت زۆر هەستیار بن بەرامبەری و هەرگیز قبوڵی نەکەن، ئامانجمانە پڕۆژەکەمان بگاتە ژنانی زیاتر.

 

"لە ڕێگەی هەڵمەتەکەوە دژی توندوتیژی دەروونی تێدەکۆشین"

شیرین سومەری، یەکێک لە بەڕێوەبەرانی پڕۆژەکە، وتی: ئەم هەڵمەتە یەکێکە لە گرنگترین و بەردەوامترین هەڵمەتەکان بە ئامانجی بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان، ڕێژەی توندوتیژی لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی بەرچاو زیادی کردووە،  یەکەم توندوتیژی دەروونییەو ژنان پێویستیان بە هۆشیارییەکی بەهێزە بۆ پاراستنیان لە هەموو جۆرەکانی توندوتیژی ئێمە هەوڵ دەدەین ئەم هەڵمەتە بە هۆشیارییەوە بەرز بکەینەوە.