لە هەڵەبجە ژنێک بە گوماناوی گیانی لەدەستدا

لە هەڵەبجە ژنێک بە گوماناوی لە سەربانی ماڵەکەیان کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

گیان لەدەستدانی گوماناوی ژنان لە پاڵ کوشتن و هاندانی ژنان بۆ خۆکوشتن دەرخەری بەردەوامی عەقڵیەتی پیاوسالاری و ژنکوژە، کەوتنە خوارەوەی ژنان لە شوینە بەرزەکانەوە هەمیشە گومان دروست دەکەن و پێویستی بەوەیە لێکۆڵینەوەکان بەردەوام بن بۆ زانینی ڕاستی ڕووداوەکە.

 

دوێنێ لە شاری هەڵەبجە ژنێک بە ناوی شەونم فەیسەل مەجید، فەرمانبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری وهونەر لە شاری هەڵەبجە بە گوماناوی گیانی لەدەستدا، بەپێی لێدوانی موقەدەم بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پولیسی پارێزگای ھەڵەبجە، شەونم تەمەنی ٤٨ ساڵە و لە ڕۆژی ٢٣ی تەمموز لە گەڕەکی شارەوانی ھەڵەبجە لە سەربانی ماڵەکەیان کەوتە خوارەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی ھەڵەبجە کرا و دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە لە بنکەی پولیسی شەھید سەرکار ڕێکخراوە.