هالیدە دوندار، چالاکوانی کورد گیانی لەدەستدا

هالیدە دوندار، چالاکوانی کورد لە نەخۆشخانە کە چارەسەری بۆ دەکرا، گیانی لەدەستدا.

ناوەندی هەواڵ

 

هالیدە دوندار، بەڕێوەبەری کۆمەڵەی ژنانی شۆڕشگێڕ و دیموکراتیک "DDKD" لە تەمەنی ٦١ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشی دڵەوە، کە لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبوڵ چارەسەری بۆ دەکرا، کۆچی دوایی کرد و تەرمەکەی لە ناوچەی لیجەی ئامەد بە خاک دەسپێردرێت.

 

"وەک ژنێکی کورد، بەشداری لە خەباتی شۆڕشگێڕی فێمێنیستیدا کرد"

ئەنجومەنی ژنانی لقی ١ لە هەژماری دیجیتاڵی خۆیدا دەربارەی هالیدە دوندار بڵاوی کردووەتەوە، "هاوڕێی خۆمان و کارمەندی پەروەردەیی هالیدە دوندارمان لەدەستدا، کە چەندین ساڵە وەک ژنێکی کورد بەشداری لە خەباتی فێمێنیستی و شۆڕشگێڕانەدا کردووە".

 

لە بەیاننامەیەکی لقی ١ی Egitim Senêی ئەستەمبوڵدا هاتووە: بەداخەوە، دوێنێ شەو هاوڕێی خۆشەویستمان هالیدە دوندارمان لەدەستدا، خەم و ئازارەکانمان زۆر گەورەیە، خەبات و یادەوەری هەمیشە لەگەڵمان دەبێت،  سەرەخۆشی لە بنەماڵەکەی و هەموو دۆستەکانی دەکەین، سبەینێ تەرمەکەی لە ئامەد خاک دەسپێردرێت.