٨ دایکی ئاشتی لە هەڵکوتانە سەرماڵەکانیان دەستگیرکران

٨ دایکی ئاشتی لە ئەنتاڵیا لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکانیان بەبیانوی ناردنی پارە بۆ زیندانییەکان، دەستگیرکران.

ئەنتاڵیا

 

لە ئەنتاڵیا لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوە لە لایەن داواکاری گشتییەوە کە بە بیانوی "دابینکردنی دارایی بۆ ڕێکخراو" دەستیپێکردووە، ئەم بەیانییە پۆلیس هێرشی کردە سەر چەند ماڵێک، دایکانی ئاشتی فاتمە گوون، ئەمینە تەکمەنورای، زەکیە ئالاک، هولیا ئایک، حوزنا گۆکسەل، ئایشە ئارسەلان، وەلیدە کاپڵان و ئەمینە ئارسەلان، دەستگیرکران.

 

ئەو دایکانەی کە بە بیانوی پارەیان بۆ زیندانییەکان ناردووە ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئەنتاڵیا کراون و لێدوانەکانیان وەرگیراوە، چاوەڕوان دەکرێت ئەمڕۆ دایکان ببرێنە دادگا و دادگایی بکرێن.