٥٩ خێزانی ئێزدی گەڕانەوە شەنگال

ئەمڕۆ ٥٩ خێزانی ئێزدی بە هاوکاری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی""IOM  گەڕانەوە سەر ماڵ و خاکی خۆیان  لە شەنگال.

ناوەندی هەواڵ

 

گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەکان کە لە ٢٠١٤ لەکاتی هێرشی چەتەکانی داعشدا بۆ سەر شنگال ئاوارەبوون، بەردەوامەو ڕۆژانە بە دەیان خێزان دەگەڕێنەوە سەر ماڵەکانی خۆیان.

 

لەو چوارچێوەیەدا ئەمڕۆ ٦ی حوزەیران، ٥٩  خێزانی ئاوارەی کوردی ئێزدی لە کامپی شاریا لە پارێزگای دهۆک بە هاوکاری ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی""IOM  گەڕانەوە شەنگال.

 

ئەوە لە کاتێکدایە تەنیا لەماوەی کەمتر لە دوو مانگی ڕابردوودا ٩٠٠ خێزان ناوی خۆیان بۆ گەڕانەوە بۆ شەنگال تۆمارکردووە.