دەیان دار سنەوبەر لە دەربەندیخان سووتان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی بڵاویكردەوە، لە سنووری گوندی چنارە لە سنووری دەربەندیخان ئاگر كەوتوە و بەهۆیەوە ٤٢ دار لە جۆری سنەوبەر سووتان.

ناوەندی هەواڵ
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستانی سلێمانی لەبارەی سووتانی دەیان داری سنەوبەر لە سنووری دەربەندیخان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە، دواى ئەوەى ئاگادارکرانەوە لە سنوورى گوندى (چنارە ) ئاگرێک کەوتۆتەوە دەست بەجێ تیمەكانمان گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە و توانیان ئاگرەکە لە ماوەیەکى کەمدا کۆنترۆڵ بکەن.
ئاماژە بەوەشكراوە، كەوتنەوەی ئاگرەکە بووە هۆى سووتانى (٤٢) دارى سنەوبەر و لەهەمان کاتدا هاوڵاتییەک بەتۆمەتى ئاگرکەوتنەوەکە دەستگیرکرا.
ئەوەش خراوەتەڕوو، پەڕوای لێکۆڵینەوە ڕێکخراوە و ڕادەستی دادوەر کراوە بۆ وەرگرتنی ڕێکاری یاسایی.