دوو منداڵی کچ لە بەردەڕەش کوژران
شەوی رابردوو، دوو کچی خێزانێک لە کۆمەڵگەی بشیریانی سنووری بەردەڕەش کوژران.

ناوەندی هەواڵ
شەوی ڕابردوو ١١ی حوزەیران، دوو بنەماڵە لە کۆمەڵگەی بشیریان لەسەر کێشەی کۆمەڵایەتی بووەتە شەڕیان و تەقەیان لە یەکتر کردووە، لەو کاتەدا ئۆتۆمبێلێک بەوێدا تێپەڕ بووە بنەماڵەیەکی تێدا بووە، تەقە لە بنەماڵەکە کراوە و بەهۆیەوە دوو کەس کە دوو منداڵی کچن کوژران.
بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو مندالە ناویان ئامیە و ئامینە شێرزاد بوو، کە تەمەنیان لەنێوان ٨ بۆ ١١ ساڵدا بوو.
تەرمی کوژراوەکان لە گەڕەکی خێلەکی لە بەردەڕەش بە خاک سپێدران.