دوو خوشک لە بەنداوی دهۆک خنکان

لە بەنداوی دهۆك دوو خوشك، كە لە خێزانێكی گەشتیاری عەرەب بوون، كەوتنە ناو ئاوی بەنداوەكەوەو خنكان.

ناوەندی هەواڵ

 

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی دهۆک رایگەیاند، خێزانێکی گەشتیاری عەرەب سەردانی بەنداوی دهۆکیان کردووە و لە کاتی مەلەکردندا دوو کچی خێزانەکە كە خوشكن، لە ئاوی بەنداوەکەدا خنکاون.

 

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: دوای رووداوەکە تیمەکانی بەرگریی شارستانی و فریاکەوتن گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و توانیویانە تەرمی هەردوو کچەکە بدۆزنەوە و لە ئاوەکە دەریبهێنن.

 

بەرگریی شارستانیی دهۆک ئاماژەی بەوەکرد، تەرمەکان رەوانەی پزیشکیی دادی دهۆک کران و لایەنە ئەمنییەکانیش بۆ زانینی وردەکاری و هۆکاری رووداوەکە، دەستیان بە لێکۆڵینەوە كردووه‌.