دەوڵەتی تورک شێخانی سەر بە دهۆکی بۆردومان کرد

جارێکی دیکە فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی شێخانی سنووری پارێزگای دهۆکیان کردەوە، تا ئێستاش زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزاندراوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی سەرچاوەکان فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە کاتژمێر ٠٩:١٥ بەدوای ئەمڕۆ ٣ی کانوونی یەکەم، بە ئاسمانی سنوورەکەدا دەسووڕانەوە و لە ئەنجامدا بۆردوومانی سنوورەکەیان کردووە.

 

بە وتەی دانیشتووانی ناوچەکە بۆردوومانەکە دەنگێکی بەهێزی هەبووە، تا ئێستاش زیانەکانی بۆردوومانە نەزاندراوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە ١ی کانوونی یەکەم، فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورک لە کاتژمێر ٠٧:٠٠ بۆ ٠٧:٣٠ بەردەوام بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕانەوە، تا دواجار چوار جار بۆردوومانی چیای خێرێ لە سنووری گوندی باسفرای سەربە شارۆچکەی شێخان لە پارێزگای دهۆک کرد.

 

هەروەها لە ٣٠ی تشرینی دووەم، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگیی دووجار بۆردوومانی گوندی بالندا لە پارێزگای دهۆک کرد.