دەوڵەتی تورک لە ئامێدی مانۆڕی سەربازیی ئەنجامدا
شەوی ڕابردوو سوپای داگیرکەری تورک مانۆڕێکی سەربازیی لە سنووری شارۆچکەی ئامێدی لە سنووری پارێزگای دهۆک ئەنجامدا.
ناوەندی هەواڵ
لەشکرکێشیی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر باشووری کوردستان بەردەوامە و شەوی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای دهۆک مانۆڕێکی سەربازیی لە ناوچە نیشتەجێبوونەکان ئەنجامدا.
لە مانۆڕە سەربازییەکەدا، سوپای داگیرکەری تورک ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی ڕەوانەی شارەدێی دێرەلووکی سەربە ئامێدی کرد.
ئەو زرێپۆشانەی سوپای تورک بە ناوچە نیشتەجێبوونەکاندا تێپەڕبوون، هەروەها لە لایەن چەکدارانی پەدەکەوە دەپارێزرێن و ناوچەکانیان پێ دەناسێندرێت.
شارەدێی دێرەلووک سەربە شارۆچکەی ئامێدییە لە پارێزگای دهۆک واتا لە قوڵایی خاکی باشووری کوردستاندایە، کەچی لە بەرامبەر ئەو لەشکرکێشییانەدا حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بێدەنگیان هەڵبژاردووە و هیچ کاردانەوەیەکیان نییە.