دەوڵەتی تورک لە کۆبانێ کۆمەڵکوژی ئەنجام دا
دەوڵەتی داگیرکەری تورك لە هێرشێکدا بۆسەر گوندی بەرخ بۆتانی لە سونوری کۆبانێ، بۆردوومانی ماڵێكی كرد و لە ئەنجامدا نۆ كەس شەهید بوون، كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن.

ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی هەواڵی ئانها بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو دەوڵەتی داگیرکەری تورك لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی جۆری سیهام ماڵێكی لە گوندی بەرخ بۆتانی لە سنووری کۆبانێ، بۆردوومان كرد.
لە ئەنجامی بۆردوومانەکەدا ٩ كەس شەهید بوون، كە سەرجەمیان ئەندامی یەك خێزانن و پێكدێن لە دایك و باوكێك و حەوت منداڵیان، هەروەها، دوو كەسی دیكەش برینداربوون.
ئەو كەسانەی بەهۆی هیرشەكەی دەوڵەتی تورك گیانیان لەدەستداوە بریتین لە:
خەزاڵ عوسمان عەبدۆ -دایک
عوسمان بەرکەل عەبدۆ -باوک
ئاهین عوسمان عەبدۆ
دیجلە عوسمان عەبدۆ
دلۆڤان عوسمان عەبدۆ
یاسر عوسمان عەبدۆ
عەزیز عوسمان عەبدۆ
ساڵیحە عوسمان عەبدۆ
ئاڤێستا عوسمان عەبدۆ