دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر زرگان: ژنێک گیانی لەدەستدا
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەوڵەتی تورک هێرشی کردە سەر گوندی زەدیێ لە ڕۆژهەڵاتی شاری زرگان، لە ئەنجامی تۆپبارانەکەدا ژنێک گیانی لەدەستدا و دوو کوڕەکەشی برینداربوون.

زرگان
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ١٤ی شوبات، دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی گوندی زەدیێ لە ڕۆژهەڵاتی شاری زرگانی کانتۆنی جزیرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆپباران کرد.
ڕەحیما ئۆسۆ لە هێرشەکەی دەوڵەتی تورکدا گیانی لەدەستدا و دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی حسێن ئەحمەد سەبری و نەسرەدین ئەحمەد سەبری برینداربوون.
بریندارەکان بۆ نەخۆشخانەی دربەسی گواستراونەتەوە.