دەوڵەتی تورک دەوروبەری بەنداوی تشرین تۆپباران دەکات
سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانی دەوروبەری بەنداوی تیشرین تۆپباران دەکەن و شەوی ڕابردووش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردومانی دەوروبەری بەنداوەکەی کرد.

ئەمڕۆ ٩ی کانوونی دووەم، دەوروبەری بەنداوی تشرین لەلایەن سوپای داگیرکەری تورک و چەتەکانییەوە تۆپباران کرا.
ئەوە لەکاتێکدایە لە دوێنێوە هەزاران کەس لە دانیشتووانی کانتۆنەکانی فورات، ڕەققە، تەبقا و جزیرە بۆ وەستاندنی هێرشەکان لەسەر بەنداوی تشرین چالاکی ئێشکگری ئەنجام دەدەن.
درەنگانی شەوی ڕابردووش، دەوڵەتی داگیرکەری تورک سەرەڕای ئێشگری گەل لە بەنداوەکە، بۆردوومانی دووروبەری بەنداوەکەی کرد.