دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆسەر باشووری کوردستان
دەوڵەتى داگیرکەری تورک، سنوورى شارى دهۆکیان بۆردوومان کرد، تا ئێستاش زیانە گیانی و مادییەکانى هێرشەکە نەزاندراوە.

ناوەندی هەواڵ
بەپێى زانیارییە هەرێمییەکان، ئەمڕۆ ٤ی تشرینی یەکەم دەوڵەتى داگیرکەری تورک، سنوورى پارێزگاى دهۆکیان بۆردوومان کرد.
ئاماژە بەوەکراوە، تا ئێستاش زیانە گیانی و مادییەکانى هێرشەکە نەزانراوە.
ئەمە لە کاتێکدایە، ماوەى چەندین ڕۆژە سوپای تورک بە هەماهەنگی لەگەڵ پەدەکە لە گوندەکانی شارۆچکەی ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک و چەند ناوچەیەکى سنوورى هەولێر بڵاوەى پێکراوە، بەردەوامیش سوپای تورک بۆردوومانی چەند ناوچەیەکى هەرێم دەکەن و لە بەرامبەردا حکومەتى ماوەبەسەرچووى هەرێم و عێراق لەو هەنگاوە بێدەنگن.