دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە بۆردوومانکردنی باشووری کوردستان
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆردوومانی گوندی بێپاڵانی لە بناری قەندیلی کردو تائێستاش فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بەسەر ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە.

ناوەندی هەواڵ
دەوڵەتی تورک ڕۆژانە بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی باشووری کوردستان دەکات و هاوڵاتییانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت و زیان بە ڕەز و باخی هاوڵاتییان دەگەیەنێت.
دوای ئەوەی دوێنێ ١٢ی شوبات بۆردوومانی زنجیرەچیای بناری قەندیلی کرد، ئەمڕۆش بە فڕۆکەی جەنگیی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی گوندی بێپاڵانی لە بناری قەندیل کردووە.
تا ئێستاش فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە، زیانی بە سرووشتی ناوچەکە گیاندووە.
تەنها لەمساڵدا بەهۆی بۆردوومان و هێرشی ڕاستەوخۆوە تا ئێستا ٢٣ هاوڵاتیی مەدەنی شەهیدبوون و ١٧ـی دیکەش برینداربوون.