دەوڵەتی تورک بەردەوامە لە بۆردومان کردنی باشووری کوردستان
دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هێلیکۆپتەر و فڕۆکەی جەنگیی ٥ جار بۆردوومانی چیای کورەژارۆ لە پارێزگای دهۆک کرد، تا ئێستاش زیانەکانی بۆردومانەکە نەزاندراوە.

ناوەندی هەواڵ
لەشکرکێشیی و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک بەردەوامی هەیەو ڕۆژانە بۆردوومانی ناوچە جیاوازەکانی باشووری کوردستان دەکات و هاوڵاتییانی مەدەنی بە ئامانج دەگرێت، جارێکی دیکە دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومانی چیای کورەژارۆ لە شارەدێی شیلادزێی و سەر بە شارۆچکەی ئامێدی لە پارێزگای دهۆک کرد.
بۆردوومانەکە کاتژمێر ١٢:٤٠ خولەکی ئەم نیوەڕۆیە بووە و دەوڵەتی تورک بە فڕۆکەی جەنگیی و هێلیکۆپتەری هێرشبەر ٥ جار بۆردوومانی چیاکەی کردووە.
بە هۆی بۆردوومانەکەشەوە دانیشتووانی گوندی مام ڕەشا گوندەکەیان چۆڵکردووە لە ئێستادا، هەروەها زیانەکانی بۆردوومانەکە نەزاندراوە.
هەروەها فڕۆکەی جەنگیی و هێلیکۆپتەری هێرشبەر هێشتا بە ئاسمانی ناوچەکەدا دەسووڕێتەوە.