دوای بوومەلەرزەکە ژنان هەژار و بێکار مانەوە!

ژنانی ئەلبیستان کە دوای بوومەلەرزەکە ڕووبەڕووی سەختی بوونەتەوە، ناتوانن دەستیان بە مافەکانیان بۆ تەندروستی و شوێنی مانەوە بگات، ئەو ژنانەی کە باس لەوە دەکەن کە بەهۆی هەژارییەوە ناتوانن بژێوی خێزانەکانیان بژین، نانی بەیانی ناخۆن و تەنها نانی نیوەڕۆ دەخۆن.

مەدینە مامەدئۆغڵو

 

ئامەد- لە ٦ی شوباتی ٢٠٢٣ دوو بوومەلەرزەی گەورە ڕوویدا، کە ناوەندەکەیان لە شاری ئەلبیستان و بازارجیخ بوو، دوو ساڵ بەسەر بوومەلەرزەکەدا تێپەڕیوە، بەشێک لە زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزە کە بۆ ماوەیەکی زۆر دوای بوومەلەرزەکە پەناگەیان نەدۆزیەوە، بەهۆی سەرما گیانیان لەدەستدا.

 

زیانبەرکەوتووانی بوومەلەرزە کە ژیانی خۆیان لە چادر دەستپێکردووە، هەوڵدەدەن لە شارە کۆنتێنەرەکاندا بژین کە دوای چەند مانگێک دروستکراون، بەهۆی نەبوونی مافەوە ناتوانن بچنە ناو باڵەخانە زیانلێکەوتووەکانی بوومەلەرزە، ئەم زستانە لەناو کۆنتێنەردا بەسەر دەبەن، زیانبەرکەوتووان لە ئەلبیستانی مەرەش لە هەوڵی ڕووبەڕووبوونەوەی چەندین کێشەدان، ئەوانەی زۆرترین کاریگەری ئەم دۆخەیان لەسەرە، ژنان، ئەو ژنانەی قوربانی بوومەلەرزەکەن، ماوەی دوو ساڵە لەگەڵ هەژاری قووڵدا خەبات دەکەن، ئەو ژنانەی لەناو كابینەیەکی ٢٠ مەتری چوارگۆشەدا لەگەڵ خێزانەکانیاندا دەژین کە هەندێکجار ٧ کەسن و هەندێکجاریش ٥ کەسن و هەموو بەرپرسیارێتییەکانی ناوماڵ وەک چێشت لێنان و پاککردنەوە و چاودێری منداڵ لە ئەستۆ دەگرن، تەنانەت ئەگەر بیانەوێت لە دەرەوەی ماڵەوە کار بکەن بۆ ئەوەی بتوانن بژێوی ژیانیان دابین بکەن دەرفەتیان نییە.

 

ژنان بە تەنیا بە هەژارییەکی قووڵەوە مانەوە

لەو ناوچەیەی کە خەڵکی دوای بوومەلەرزەکە ئاوارە بوون، گوندەکان چۆڵکران و هیچ هەلی کارێک لە نییە، ئەو ژنانەی کە زیانبەرکەوتووی بوومەلەرزەکەن، لە خەباتدان بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانیان، مافیان نییە، ئەوان دەیانەوێت بە بیانووی 'چۆڵ دەکرێت' لە شاری کۆنتێنەرەکە دووریان بخەنەوە، ئەو ژنانەی کە کاتەکانیان لەناو کابینەدا  بەسەر دەبەن، چونکە کاریان دەستناکەوێت، دەڵێن کە خۆراکیش بە کەمی بەکاردەهێنن، هەروەها منداڵەکانیان و هاوژینەکانیان بەهۆی بێکارییەوە ناتوانن کار بدۆزنەوە، بیر لە هەموو شتێک دەکەنەوە لە چێشت لێنانەوە تا کڕینی دەرمانی منداڵەکانیان، ژنان کە بەهۆی هەژارییەوە جگە لە کێشەکانی خۆیان لەگەڵ هەموو جۆرە کێشەیەکدا دەجەنگن، کاردانەوەیان بەرامبەر بەو سیاسەتانەی کە لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکاندا جێبەجێ دەکرێن، بەم قسانەیان نیشان دا: هۆشیاریی پێویست نییە سەبارەت بە برسێتی.

 

"ئێمە قسەکەرێک نابینین بتوانێت کێشەکانمان چارەسەر بکات"

ئەمین کایا تەمەن ٤١ ساڵ کە بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ماڵەکەی وێران بووە و لەناو کابینەدا دەژی، لە خەباتدایە بۆ خێزانە چوارکەسییەکەی ئاماژەی بەوەشکردووە، کوڕەکەی بەردەوام تووشی کێشەی تەندروستی دەبێت بەهۆی نەخۆشییە درێژخایەنەکانەوە و وتی: ئەو هەزار لیرەیەی کە ئیدارەی ناوچەکە بۆ دەرمانی کوڕەکەم دەیبەخشێت بۆ پارەی نەخۆشخانەکە بەکاردەهێنم، من و هاوژینەکەم بەهۆی هۆکاری داراییەوە لە پرۆسەی جیابوونەوەداین، بە تەنیا لەناو کابینەدا ماوین و کێشەی زۆرمان هەیە و تەنانەت قسەکەرێکیش نادۆزینەوە، هیچ شتێک بۆ ئێمە نەماوەو زۆرجار ڕۆژەکانمان بەبێ خواردنی نانی بەیانی و نیوەڕۆ بەسەر دەبەین.

 

باسی ئەو سەختییانەی کرد کە تووشی دەبن و وتی: ئێمە تووشی کێشەی زۆر خراپ دەبین، من منداڵێکی نەخۆشم هەیە، ئێمەش لە خەباتداین بۆ دابینکردنی بژێوی ژیانمان، کابینەکان زۆر ساردن، ناتوانین لەوێ بژین، ساڵێکە لێرەم و تا ئێستا هیچ هاوکارییەکم وەرنەگرتووە. شارەوانی و ئیدارەی ناوچەکە نایەن، کەس کێشەکانمان چارەسەر ناکات، هەروەها داوای پارە دەکرێت بۆ ئەو خانووانەی کە دروستکراون، چۆن کەسانی وەک من سەدان هەزار بدەن بە تۆکی؟ کەس نییە بێت و گوێمان لێ بگرێت.

 

"ئەگەر کابینەکان بەجێبهێڵین، لەسەر شەقام دەمێنینەوە"

سوفادە ئۆزدۆغانی تەمەن ٥٥ ساڵ ڕایگەیاند، بەهۆی نەبوونی دەرفەتەوە لەناو کابینەدا دەژین و لەوێشەوە دەردەکرێن، ئەو کابینەیە کە دوو خێزانی تێدایە، تاکە ماڵی ئەوانە، دەسەڵات دەیەوێت لەم کابینەیە دەریانبهێنێت کە لە سەختیدا دەژین و وتی: ئەگەر لێرەوە لاببرێین، جارێکی دیکە لەسەر شەقامەکان دەمێنینەوە، هەروەک چۆن لە کاتی بوومەلەرزەدا لە شام بووین.

 

"ژنان هەست بە هەژاری دەکەن"

سوفادە ئۆزدۆغان، کە ڕایگەیاندووە کە هیچ کەسێک لە خێزانەکەدا ناتوانێت کارێک بدۆزێتەوە، وتی: ئێمە دوو ساڵە لێرەین، دەڵێین کرێچییەکان چی دەکەن ئەگەر ئێمە دەربکەن؟ ئێمە هیچ داهاتێکمان نییە، ئەم دەوڵەتە پێویستی بە چارەسەرێکە بۆ ئێمە، ئەگەر ئێمە شوێنێکمان هەبێت، بۆ خولەکێک کەس لەم سەختییەدا نامێنێتەوە، ئاو هەمیشە لێرە دەچێتە ناو کابینەکانەوە، ئەو کەسانەی کە تێرن لە دۆخی خەڵکی برسێتی تێناگەن، دوای بوومەلەرزەکە بۆ ماوەیەکی زۆر لەسەر شەقامەکان بەجێهێڵدراینم ژنان بە قووڵی هەست بە هەژاری دەکەن.

 

"هەموو ڕۆژێک نانی بەیانی و نیوەڕۆ نییە"

چیگدەم کارتالا، ڕزگاربووی بوومەلەرزەکە هەروەها ڕایگەیاندووە، دوای بوومەلەرزەکە هیچ دەرفەتێکیان نییە ڕوو لە خانوویەکی کرێ بکەن و ڕایگەیاندووە، بەهۆی بێکاری و هەژارییەوە ناتوانن منداڵەکانیان ببەنە نەخۆشخانە. چگدەم ڕوونیشیکردەوە، دوای هەر بارانێک، دەفرەکە لەناو قوڕدا دەمێنێتەوە و شوێنێک نییە سەریان بشۆن. چگدەم ئاماژەی بەوەدا کە نانی نیوەڕۆیان تەنها مەعکەرۆنییە و زۆرجار تەنانەت نانی بەیانیش ناخۆن.

 

'پێویستمان بە پارچە نان و قەڵغانێکە'.

چیگدەم کارتال ڕایگەیاند کە بەدوای هەلی کاردا دەگەڕێت، بەڵام ژنان ناتوانن کار بدۆزنەوە،  تا کارێک دەدۆزێتەوە دەبێت لەناو کابینەدا بمێنێتەوەو وتی: کابینەیەکیان پێداین و ئێمەیان لەبیرکرد، چوار منداڵم هەیە، منداڵەکانم ناتوانن بچنە قوتابخانە چونکە دەیانەوێت پارەی خزمەتگوزارییەکە بدەن، ئێمە زۆر هەژارین و لە هەژاریداین، پێویستمان بە پارچە نانێکە، لە ٦ی شوباتەوە هەمان شتەکان ئەزموون دەکەین، لێرە لەناو زبڵ و خاشاکدا دەژین، ئەگەر ماڵیش بدۆزینەوە ناتوانین بچین، چونکە تەنانەت توانامان نییە کرێی خانووەکەش بدەین.