ڕاپۆرتدەری یوئێن: لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی پێشێلکردنی یاسای مافەکانی مرۆڤە
ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران، ڕایگەیاند، داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەم، دەستبەجێ لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی ڕابگرن.
ناوەندی هەواڵ
مای ساتۆ، ڕاپۆرتدەری تایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ لە ئێران لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس دژی ڕەتکردنەوەی دادگاییکردنەوەی پەخشان عەزیزی پەیامێکی بڵاوکردەوە.
مای ساتۆ ڕایگەیاند، لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی پێشێلکردنی یاسای مافەکانی مرۆڤە و داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەم دەستبەجێ لەسێدارەدانی ڕابگرن.
ئاماژەی بەوەشکرد، پەخشان عەزیزی بە هۆی چالاکییە مرۆییەکان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێران زیندانییکراوە و سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.