دوای ٢٩ ساڵ تەرمی ئایشە شان گەڕێندرایەوە ئامەد

تەرمی ئایشە شان، هونەرمەندی کورد دوای ٢٩ ساڵ بەپێی وەسیەتنامەکەی خۆی، گەڕێندرایەوە ئامەد.

ئامەد

 

ئایشە شان،هونەرمەندی گەورەی کورد کە لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٩٦ لە شاری ئیزمیر کۆچی دوایی کرد، لەوێ بەخاک سپێردرا. ئایشە شان ویستبووی تەرمەکەی لە ئامەد بەخاک بسپێردێت، دوای ٢٩ ساڵ تەرمی ئایشە شان گەڕێندرایەوە ئامەد.

 

تەرمەکەی لە فڕۆکەخانە لەلایەن سەرحەت ئرەن،  جێگری دەم پارتی، هاوسەرۆکانی شارەوانیی گەورەی ئامەد، ناسلیهان شەدال، هاوسەرۆکی یەکێتی شارەوانیەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ "GABB" خەڵکێکی زۆر پێشوازی لێکرا.

 

هەروەها موراد کەرسن کوڕی ئایشە شان و خوشکەزا و  برازاکانی لەو کەسانە بوون کە پێشوازییان لە تەرمەکە کرد.

 

تتەرمی ئایشە شان لە گۆڕستانی یەنیکۆی بەخاک دەسپێردرێت.