دەڤریم دەمیر: خەباتێکی جددی لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان پێویستە
دەڤریم دەمیر، هاوسەرۆکی شارەوانی شاری ماردین لە باکووری کوردستان ڕایگەیاند، پەیوەندییەکان لە ڕۆژئاوای کوردستان بۆ پتەوکردن و پاراستنی کاری ژنان گرنگە، پێویستە ئەزموونی هەردوو بەش کۆبکرێنەوە لە پێناو بەهێزکردنی نموونەی ڕێکخستنی ژنان.
سۆرگوڵ شێخۆ
قامیشلۆ- شاندێکی ژنانی باکووری کوردستان کە پێکهاتبوون لە نوێنەرانی ناوچە حکومییە خۆجێیەکانی دەم پارتی، ڕۆژی ٧ی تشرینی یەکەم گەیشتنە ڕۆژئاوای کوردستان، شاندەکە ماوەی چەند ڕۆژێکە سەردانی دامودەزگا و ڕێکخراوەکانی ژنان و چەندین ناوچەی دیکەی ژنان دەکەن و بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی.
دەڤریم دەمیر، هاوسەرۆکی شارەوانیی گەورەی ماردین و هاوسەرۆکی کۆمیسیۆنی دیپلۆماسی حکومەتی خۆجێی، پێداچوونەوەی بە سەردانەکەی ڕۆژئاوای کوردستان و وردەکارییەکانی دیکە بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
”ئێمە هاتووین بۆ ئێرە بۆ لێکۆڵینەوە و پاراستنی دەستکەوتەکانی ژنان دوای ئەنتیگراسیۆن”
دەڤریم دەمیر ئاماژەی بەوەشکرد، لە ماوەیەکی زۆردا ئەوە یەکەمجارە شاندێک کە پێکهاتووە لە ژنان سەردانی ڕۆژئاوای کوردستان دەکەن و سەبارەت بە هۆکاری سەردانی حکومەتە خۆجێیەکان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بۆ یەکەمجار لەم قۆناغەدا وتی: شاندەکە بۆ خوێندن و ناسینی بواری حکومەتە خۆجێیەکانی ڕۆژئاوای کوردستانە، لە هەمووی زیاتر ویستمان سەردان و ناسینی شارەوانییەکان بکەین، ساڵانێکە لە دوورەوە بەدواداچوون دەکەین، لە ماوەی خۆبەڕێوەبەریدا شارەوانییەکان هەبوون، بە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی بەڕێوەدەبرا و سیستەمێکی دیموکراتیش دامەزرابوو.
دەڤریم دەمیر پڕۆسەی ئەنتیگراسیۆن لە ڕۆژئاوای کوردستانی بیرهێنایەوە و پرسیاری بێ وەڵامی وروژاند: ئەمڕۆ پرۆسەیەکی نوێ لە ڕۆژئاوای کوردستان دەستی پێکردووە، بەتایبەت لە قۆناغی ئەنتیگراسیۆن، چۆن دامەزراوەکان لە قاڵب دەدرێن، چۆن کار و چالاکییەکانی حکومەتە خۆجێیەکان واتە شارەوانییەکان، ڕێکدەخرێن، ئایا جارێکی دیکە سیستمی هاوسەرۆکی دەبێت یان نا؟ یان چۆن ژنان لە هەموو میکانیزمەکانی بڕیارداندا پێگەیان دەبێت، لەگەڵ چ شێوازێکی خەباتگێڕانە دەسکەوتەکانی ڕابردوویان دەپارێزن؟
”تێڕوانینێک هەیە کە توانای بوونی ژن ناکات لە دەرەوەی ناسینی ژنان”
دەڤریم دەمیر ڕایگەیاند، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لەگەڵ شارەوانی و دامودەزگا جۆراوجۆرەکان و ژنان کۆبوونەتەوە و تێبینییەکانیان بەم شێوەیە دەربڕی: ئەوەی بینیمان ئەمەیە؛ سیستمی ئێستا زۆر بە خێرایی ئیرادەی ژنان قبوڵ ناکات، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن بەردەوام بن و ئەوەی لە ڕۆژئاوای کوردستان بونیادیان ناوە و بیپارێزن، وا دیارە هێشتا خەباتێکی زۆر درێژخایەن پێویستە، بۆ ئەم کاتە خەباتێکی گەورەتر لە بارودۆخی شەڕ پێویستە، چونکە تێڕوانینێک هەیە کە ژن و شوناس و بوونیان بە هیچ شێوەیەک ناناسێتەوە، لە دەرەوەی نکۆڵی ناسنامەی ژن، تێڕوانینێک هەیە کە توانای بە بوونی ژن ناکات، لە پێناو پاراستن و پەرەپێدانی دەستکەوتەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئێمەی ژنان خەباتێکی زۆر سەخت و درێژخایەنمان لە پێشە.
”ئێمە دەمانەوێت ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان بۆ داهاتوو کۆبکەینەوە”
دەڤریم دەمیر جەختی لەوە کردەوە، کە کورد خاوەنی ئەزموونی ٢٥ ساڵە لە باکووری کوردستانە وتی: لە هەڵبژاردنەکاندا ١٠٢ شارەوانیمان بردەوە، ١٠ شارەوانی لەژێر کۆنترۆڵی ئەمینداراندان و ٦٢ شارەوانیش لەلایەن دەم پارتەوە بەڕێوەدەبرێن، لە بواری خۆبەڕێوەبەری ناوخۆیی و کارگێڕی ناوخۆییەکان، باکوور ئەزموونێکی زۆر باش و بەرفراوانی هەیە لە دروستکردنی سیاسەتی ژنان و کارکردن بۆ باکووری کوردستان هەروەها ئەزموونی لە بواری تەکنیکیدا هەیە، دەمانەوێت لەوە تێبگەین کە چۆن دەتوانین ڕۆژئاوا و باکووری کوردستان کۆبکەینەوە بۆ داهاتوو لە بواری کارگێڕیە ناوخۆییەکان.
”ڕۆژئاوای کوردستان بە ئەزموونەکانی دەتوانێت نموونەی باکووری کوردستان پەرەبێبدات”
دەڤریم دەمیر باسی لە گرنگی هەماهەنگی ژنان و پڕۆژەی هاوبەشی کرد و وتی: پێویستە هەوڵی هاوبەش بۆ داهاتوو پلانی بۆ دابنرێت، پڕۆژەی هاوبەش جێبەجێ بکرێت، هەروەها زۆر شت هەیە کە باکوور دەتوانێت بۆ ڕۆژئاوای کوردستان زیادی بکات، لە هەر حاڵەتێکدا ڕۆژئاوای کوردستان بە ئەزموونەکانی سەردەمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی دەتوانێت ئەو نموونەیە لە قاڵب بدات کە ئێستا لە باکووری کوردستان هەوڵی دروستکردنی دەدەن، بە تایبەتی ئێستا پرۆسەی بونیادنانی کۆمەڵگەی ئاشتی و دیموکراتیک لە باکووری کوردستان دەستیپێکردووە، ئەگەر هەنگاوی کۆنکرێتی دیکە لە بواری کارگێڕی خۆجێییەکاندا بنرێت، دەرفەتەکان سەرهەڵدەدەن و ئەم بوارە دەتوانێت بە شێوەیەکی سەربەخۆتر پلان دابنێت، هەر بۆیە ئەزموونی ژنان لێرە زۆر گرنگن بۆ ئێمە، لە بواری تەکنیکی و لە دروستکردنی سیاسەتی ژنان و لە دروستکردنی چەندین بواری کۆمەڵایەتی دیکەدا، ئەزموونەکانی باکووری کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستانیش لە ئێستادا پێویستن، لەم چوارچێوەیەدا پەیوەندیمان دروستکردووە و گفتوگۆمان ئەنجامداوە.
کەی باکووری کوردستان دەتوانێت نموونەکەی بدات بە ڕۆژئاوی کوردستان؟
دەڤریم دەمیر جەختی لەوە کردەوە، کە باکووری کوردستان دەتوانێت نموونەی زۆر بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بهێنێتە ئاراوە، بەڵام سیستمی ڕۆژئاوای کوردستان زۆر جیاوازە، هەروەها سەرنجی بۆ دۆخی نوێی سووریا ڕاکێشا وتی: هێشتا لە سووریا یاسا نییە و لەو شوێنانەی کە یاسا نییە، ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگی دەبیتەوە لە سیستەمی خۆقبوڵکردندا، تا ئێستاش هیچ یاسایەکی سووریا نییە، بۆیە دیار نییە شارەوانییەکان و دامودەزگاکانی دیکەی سەر بە حکومەتی کاتی چۆن خۆیان لە قاڵب دەدەن و بەڕێوەی دەبەن، هەروەها جێبەجێکردن و سود وەرگرتن لە نموونەی باکووری کوردستان بۆ ڕۆژئاوای کوردستان بە دەرکردنی یاسا لە سووریا و خستنەڕووی ڕۆژئاوای کوردستان تێیدا دڵنیای دەبێت.
بەڵام پێویستە جەخت لەسەر خەباتی ژنان بکرێتەوە لە بواری کارگێری ناوخۆییەکان، لەبەر ئەوەیە کە کارگێڕیە ناوخۆییەکان و شارەوانییەکان ئەو دامەزراوانەن کە زۆرترین هاوتەریبیان لەگەڵ کۆمەڵگەدا هەیە و زۆرترین دامەزراوەی کۆمەڵایەتین لە میکانیزمی دەوڵەتدا. شارەوانییەکان پەیوەندییان لەگەڵ هەموو سێکتەرەکانی کۆمەڵگە هەیە و بەرپرسیارێتی زۆریان لەسەرە، هەر لە کاری منداڵانەوە تا سیاسەتی ژنان تا بونیادنانی کەرتێکی ئابووری سەربەخۆ.
”دیموکراتیک کردنی شارەوانییەکان دیموکراتیزەکردنی کۆمەڵگەیە”
دەڤریم دەمیر ئاماژەی بە دیموکراتیزەکردنی شارەوانی کرد و وتی: شارەوانی چەندە دیموکراتی بێت، هەر دەتوانێ کاریگەری لەسەر کۆمەڵگە هەبێت، بۆ ئەوەی شارەوانی دیموکراتی بێت، دەبێت نوێنەرایەتی ژنانی هەبێت، دامەزراوەیەک کە ژنان تێیدا ئامادە نەبێت، نوێنەرایەتی ژنان لە میکانیزمەکانی بەڕێوەبردن و بڕیارداندا قسەی نەبێت و ئیرادەی نەبێت، نابێت بە دیموکراتی ڕۆژئاوای کوردستان.
”بەهێزکردنی بواری دیپلۆماسی مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ بونیادنانی تۆڕێکی هاودەنگی جیهانی فراوان”
دەڤریم دەمیر جارێکی دیکە بارودۆخ و پڕۆسەی ئێستای بیرهێنایەوە و جەختی لە گرنگی ئەرک و چالاکییە دیپلۆماسییەکانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان و ئەوەی کە پێویستە ئەنجام بدرێت کردەوە، وتی: بە چالاکییە دیپلۆماسییەکان، ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان دەتوانن دەنگی خۆیان لە هەموو بەشەکانی جیهان ببیستن، لە کاتی هێرشەکانی ئەم دواییەی ڕۆژئاوای کوردستاندا، بزووتنەوەی ژنان لە باکووری کوردستان چەندین هەنگاوی گرنگی ناوە و لە ماوەی دوو سێ ڕۆژدا بووە بە کارنامەی هەموو جیهان و بزووتنەوە نێودەوڵەتییەکانی ژنان بۆیە بەکارهێنان و ڕێکخستنی بواری دیپلۆماسی زۆر گرنگە بۆ ئەوەی تۆڕێکی هاوپشتی جیهانی فراوان بونیاد بنرێت، پێویستە بواری دیپلۆماسی زۆر بەهێز بکەین و سوودی لێ وەربگرین.
”پێویستە خۆمان بەپێی ڕاستی کورد لە قاڵب بدەین”
دەڤریم دەمیر سەرنجی بۆ پێکهاتەکانی ئەم دواییەی سووریا ڕاکێشا و وتی: حکومەتی کاتی ناچارە خۆی بگۆڕێت، بەو پێیەی داهاتوویان نادیارە چونکە وەک کاتی دەستنیشانکراون، نازانم تا چەند دەخایەنێت، دەکرێت پێنج ساڵ یان زووتر بێت، و دەکرێت زیاتریش بێت، بەڵام هەرچییەک ڕووبدات، ناچارن خۆیان بگۆڕن، ناچارن بە پێی ڕاستی کورد و گەلانی دیکە و باوەڕەکانی ناوچەکە خۆیان لە قاڵب بدەن، حکومەتی کاتی دەبێت دیموکراتی بکرێت، ڕێگای تر نییە، هیچ سیستەمێک ناتوانێت لە ڕێگەی شەڕ و ئاژاوەگێڕییەوە بۆ هەمیشە بوونی خۆی بپارێزێت.
داننان بە ناسنامەی گەلی کوردو قبوڵکردنی پەروەردە بە زمانی کوردی
دەڤریم دەمیر ئاماژەی بەوەدا، کە حکومەتی کاتی دەبێت هەنگاوی دیموکراتی بنێت و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دەوڵەت و ڕژێم و فەرمانڕەواکان دەبێ خۆیان بگۆڕن و خۆیان بە پێی ڕاستی جوگرافی و ناسنامە و نەتەوە و کولتوورەکانیان بونیاد بنێنەوە، ئەمڕۆ نە هەتەشە و نە سبەی، بە ناوێکی دیکە، ناتوانن بەم شێوەیە بەردەوام بن، هەر بۆیە شەڕ و ململانێ و ئاژاوە لە بەردەرگای ئەوان کۆتایی نایەت، هیچ دەوڵەت و ڕژێمێک دەسەڵاتی ئەوەی نییە لە ڕێگەی شەڕەوە بۆ هەمیشە خۆی بپارێزێت، شەڕ کۆتایی نییە، دەبێت شەڕ کۆتایی پێبێت و بۆ ئەوەش هەنگاوی دیموکراتی بنرێت، ک٣ داننان بە ناسنامەی گەلی کورد و قبوڵکردنی پەروەردە بە زمانی کوردی دەگرێتەوە، بۆ ئەوەی حکومەت بتوانێت بەردەوام بێت، دەبێت لە توێکڵی ئێستای دەربچێت کە ژن بە مەترسیدار دەبینێت و نایەوێت بەشێک بێت لە میکانیزمی دەسەڵات و نایەوێت ئەو ئەرکە بداتە ژنان و خۆی لە ئەقڵیەتی ئێستا ڕزگار بکات و دان بەخۆیدا بنێت.