ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی: دژی سزای لە سێدارەدانی شەریفە هەڵوێست وەربگرن
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا کرد، دژی سزای لە سێدارەدانی شەریفە هەڵوێست وەربگرن.

ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی لێبووردنی نێودەوڵەتی لە پێگەی فەرمی خۆیان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام دژی پەسەندکردنی سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و نەتەوە یەکگرتووەکان و یەکێتی ئەوروپا دژی سزای لە سێدارەدانی شەریفە هەڵوێست وەربگرن.
دەشڵێن، دەبێت ئەو لایەنانە دەستبەجێی داوا لە دەسەڵاتدارانی ئێران بکەن سزاکە هەڵبوەشێننەوە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردوو، ١٣ی شووباتی ٢٠٢٥، لەلایەن محەمەد عەلی دەروێش گوفتار، سەرۆکی لقی دووەمی دادگای شۆڕشی ڕەشت، سزای لەسێدارەدان بۆ شەریفە محەمەدی زیندانی سیاسیی لە زیندانی لاکان پەسەند كرا.