ژنانی ڕۆژهەڵات: ناتوانن دەستکەوتەکانی ڕۆژئاوا لەناوببەن

ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەیان بەوەکرد، دەستکەوتی گەورە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەدەست هاتووە و ئەو دەستکەوتانە بە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەناو ناچێت.

 

یارا ئەحمەدی

 

مەهاباد- ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیایان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کردو ئاماژەیان بەوەکرد، ئامانجی ئەم هێرشانە کۆمەڵکوژکردنی گەلی کوردە.

 

ڕۆژان محەمەدی خەڵکی مەهاباد ئەوەیخستەڕوو گەلی کورد لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ژیانێکی باش و بەهێزی بنیادناوە، سیستمە سەرمایەدارییەکان هەوڵی لەناوبردنی ئەم ژیانە دەدەن، بەرخۆدانێکی مێژوویی هەبووە دژ بە داعش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ئەمڕۆ میدیاکانی جیهان سەیری تاوانەکانی جەنگی ئەردۆغان لە ڕۆژئاوا دەکەن، کاتێک دیکتاتۆرێکی وەک ئەردۆغان بەرگری لە بەرخۆدان دەکات لە فەڵەستین، هێرشی بۆردومانی دژی نەخۆشخانە و قوتابخانەکانی ڕۆژئاوا ئەنجام دەدات، پێویستە هەموو جیهان ئەوە بزانێت کە کۆمەڵکوژی دژ بە کورد چەندین ساڵە لەلایەن سیستمی سەرمایەدارییەوە بەڕێوە دەبرێت.

 

"هیچ سنوورێک ناتوانێت ئێمە لەیەک جیا بکاتەوە"

ڕۆژان محەمەدی ئاماژەی بەوەکرد، سنوورەکان ناتوانن بەرخۆدانی ژنان جیا بکەنەوە و وتی: وەک ژنێکی کوردی مەهاباد دەڵێم هیچ سنوورێک ناتوانێت ئێمە لەیەک جیا بکاتەوە، لەبەر ئەوەی گەلی ئێمە بە خوێنی خۆی لە پشت دیوارەکانی زیندانەکانەوە لە پشت هێڵەکانی پێشەوەی جەنگەوە بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی." تێکۆشانی خۆی کردە جیهانی، لە دوای کۆمەڵکوژییەکەی ژینا ئەمینی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەرخۆدانی ڕۆژئاوا بوو بە مۆدێلێکی ڕۆڵگێڕان بۆ ئێمە.

 

"ئەگەر پێویست بکات بۆ گەلی ڕۆژئاوا دەگەڕێینەوە بۆ مەیدانەکان"

"س.م" کە لە سەردەشت دەژی و لەبەر هۆکاری ئەمنی ناوی ئاشکرا نەکرد، ئاماژەی بەوەکرد، لە کاتی هێرشەکەی داعش بۆ سەر کۆبانێ دەنگی خۆیان بۆ شەڕڤانانی کۆبانێ لە ڕۆژهەڵات بەرزکردەوە ، وتی: دڵمان لە ڕۆژهەڵاتەوە بۆ ڕۆژئاوا بۆ شەڕڤانان لێیدا، لە ڕۆژئاوا دەستکەوتی گەورە بەدەستهێندرا نە داعش و نە ئەردۆغان ناتوانن ئەو دەستکەوتانە بەدەستبهێنن، خەڵکی ڕۆژئاوا لە قەندیل و زاگرۆسەوە فێری بڕیاردان و تێکۆشان بوون ئەردۆغان ناتوانێت بیکات بە "یەک زمان" یان "یەک نەتەوە." ئەگەر پێویست بکات، دەگەڕێینەوە بۆ مەیدانەکان بۆ خەڵکی ڕۆژئاوا و بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" هاوار دەکەین.