پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو هاوڵاتیانەی ناڕەزایەتیان دژی ناتانیاهۆ دەربڕی

ئیسڕائیلییەکان کە لە تەلئەبیب کۆبوونەتەوە، داوایان لە حکومەتی بینامین ناتانیاهۆ کرد دەست لەکار بکێشێتەوە، پۆلیس بە هێرش وەڵامی ئەم بانگەوازەی دایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە لە ٧ی ئۆکتۆبەرەوە بەبێ پشوودان بەردەوامە، وەک لە زۆر شوێنی جیهان، لەپای هێرشەکان لە ئیسرائیل هاوڵاتیان ناڕەزایەتی دەردەبڕن، لە تەلئەبیب چالاکییەک ئەنجامدرا و داواکرا دیلەکانی ئیسرائیل لە کەرتی غەززە بگەڕێنرێنەوە و حکومەت بە سەرۆکایەتی بینامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیران دەست لەکار بکێشێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش پۆلیس هێرشیان کردە سەر چالاکییەکە.

 

دەیان هەزار کەس بەشدارییان لە چالاکییەکەدا کرد، لە میانی چالاکییەکەدا دروشمی دژە حکومەتیان بەرزکردەوە و کۆمەڵێک خۆپیشاندەر ئاگریان لە شەقامی کاپلان بەردا، پۆلیس هێرشی کردە سەر ئەو گروپە چالاکوانە، لانی کەم ٤ کەس دەستبەسەر کراون، دوای دەستێوەردانەکە ڕاگەیەندرا کە لە هێرشەکەی پۆلیسدا هەندێک کەس بریندار بوون.