دۆسیەی نارین گۆران لە دووەم ڕۆژدا بەردەوامە
دانیشتنی دووەمی دۆسیەی تایبەت بە کوشتنی نارین گورانی تەمەن ٨ ساڵان لە ڕۆژی دووەمدا بە پاراستنی تاوانباران بەردەوامە.

ئامەد
دانیشتنی دووەمی دۆسیەی نارین گوران کە لە شارەدێی چولی سەر بە ڕێزانی ئامەد کوژرا بەڕێوەدەچێت و لە ڕۆژی دووەمدا لە دادگای تاوانە قورسەکانی هەشتەمی ئامەد بەردەوامە.
لە دانیشتنەکەدا زۆرێک لە سەرۆک و پارێزەرانی سەندیکای پارێزەران، سەندیکای پارێزەرانی ئامەد، کۆمیسیۆنی توێژینەوەی مافی مرۆڤی ئەنجومەنی پەرلەمان، نوێنەرانی ڕێکخراو و کۆمەڵەی منداڵان و ژنان، نوێنەری ڕێکخراوە مەدەنییەکان و نوێنەری پارتە سیاسییەکان و ئەندامانی ئەنجومەن ئامادەن.
ئەمڕۆ دانیشتنەکە بەردەوام دەبێت.