لە پاپوای نیوگینیا ٦٧٠ کەس لە ژێر زەویدا ماونەتەوە

لە پاپوای نیوگینیا مەزەندە دەکرێت بەهۆی بوومەلەرزەکەوە ٦٧٠ کەس لە زەویدا ماونەتەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی کۆچبەری نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە کارەساتەکەی پاپوای نیوگینیا بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەشکردووە، بەپێی خەمڵاندنەکان لە کارەساتی ٢٤ی ئایاردا ١٥٠ خانوو و نزیکەی ٦٧٠ کەس لە ژێر زەویدا ماونەتەوە.

 

دەسەڵاتداران ڕایانگەیاند، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و فریاگوزاری لە ناوچەکە بەردەوامە، تیمەکانی فریاگوزاری هەوڵ دەدەن بۆ ڕزگارکردنی هاوڵاتیان کە بەشێکیان ٦-٨ مەتر لە ژێر زەویدان، لە هەمان کاتدا ئاماژەی بەوەدا بەهۆی ئەوەی خاکەکە 'ناسەقامگیرە'، ئۆپەراسیۆنەکانی ڕزگارکردن لە مەترسیدان.