دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان پەیامێک بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان دەنێرێت

دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان له سووریا پەیامێکی بۆ سەرۆکی نوێی OHCHR ناردو هیوای خواست هەوڵەکانی دژ بە گۆشەگیری ئەنجام بدات.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کۆبوونەوەکەی ١٠ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، کۆمیسیاری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ مافەکانی مرۆڤ "OHCHR" عومەر زنیبەری نوێنەری هەمیشەیی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێڤ وەک سەرۆکی نوێی کۆمسیۆن هەڵبژارد، دوای بڵاوکردنەوەی هەواڵی هەڵبژاردن، دەستپێشخەری ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان لە سووریا نامەیەکی بۆ عومەر زنیبەر نارد.

 

بەپێی زانیارییەکانی ئەندامانی ڕێکخراوەکە، نامەکە لە ڕێگەی ئینتەرنێت نێردراوە، داوا کراوە بۆ کۆتایی هێنان بە گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان و جێبەجێکردنی ئازادییە جەستەییەکانی ئەم بابەتە بخرێتە بەرنامەی کارەوە، هەروەها لە نامەکەدا بارودۆخی ئیمراڵی و تاوانەکانی دژ بە ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالانیش ئاماژەی پێکراوە.

 

لە ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، هەزارو ٢٥ پارێزەر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و ناوچەکانی دیکەی سووریا واژۆیان نارد بۆ ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی و داوای ئازادکردنی جەستەیی عەبدوڵا ئۆجالانیان کرد، بەگوێرەی ئاژانسی هەوڵی هاوار، هێشتا وەڵامی دەستپێشخەرییەکە نەدراوەتەوە.