دەستگیرکردنی پێنج ژن لە هەرات ترسی پەرەسەندنی سەرکوتی تاڵیبان زیاتر دەکات

فشارەکانی تاڵیبان بۆ سەر ژنان چڕتر دەبێتەوە، هێزەکانی تاڵیبان پێنج ژنیان لە پارێزگای هەرات دەستگیرکردووە، کە گوایە پابەند نەبوون بە یاساکانی باڵاپۆشیەوە، هەنگاوەکەش ڕەنگدانەوەی تادێت سنووردارکردنی توندترە بۆ ئامادەبوونی ژنان لە شوێنە گشتییەکاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

چڕبوونەوەی سیاسەتی سەرکوتگەرانەی تاڵیبان بووەتە سەرچاوەی نیگەرانی نێودەوڵەتی تادێت، ڕاپۆرتەکان ئاماژە بە فراوانبوونی سنووردارکردنەکان لەسەر کۆمەڵگە و بەتایبەتی ژنان دەکەن لەژێر ڕێوشوێنی چاودێری تونددا کە ئازادییە گشتیەکان کەمدەکەنەوە و پرسیار لەبارەی داهاتووی مافە مەدەنییەکان دەوروژێنن.

 

بەپێی وتەی شایەتحاڵان، تاڵیبان پێنج ژنی لە ناوچە جیاوازەکانی هەرات دەستگیرکردووە، کە پشتڕاستیان کردووەتەوە، هێزەکانی سەر بە وەزارەتی پەرەپێدانی چاکە و ڕێگریکردن لە خراپەکاری گروپەکە سەرەڕای پابەندبوونیان بە باڵاپۆشیەوە ئەو ژنانەیان دەستبەسەر کردووە.

 

بەپێی وتەی شایەتحاڵان، ئەو ژنانە چاکەتی درێژ و شاڵی نوێژ و دەمامکی دەموچاویان لەبەردا بووە، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی ڕێگری لە دەستبەسەرکردنیان بکرێت، تا ئێستا تاڵیبان هیچ ڕاگەیاندراوێکی بڵاونەکردۆتەوە کە هۆکاری دەستگیرکردنەکان ڕوون بکاتەوە یان شوێنی یان چارەنووسی ئەو ژنانە ئاشکرا بکات، ئەمەش زیاتر نیگەرانییەکانی لەبارەی باری یاسایی ئەو ژنانە زیاتر کردووە.