ئێران بووەتە زیندانی ژنانی ئازادیخواز

ئەنجوومەنی قەڵەمی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، ئێران بە یەکەمین وڵات دادەنرێت لە ڕووی پێشلکردنی ماف و ئازادییەکانی ژنانی نووسەرەوە و تەنیا لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٥ ژنە نووسەری دەستگیرکردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بە پێی ڕاپۆرتێکی ئەنجوومەنی قەڵەمی ئەمریکا دەرکەتووە، ئێران بە یەکەمین وڵات دادەنرێت لە ڕووی پێشلکردنی ماف و ئازادییەکانی ژنانی نووسەرەوە چونکە ڕێژەی پێشێلکردنی مافی ژنان و توندوتیژی لەوپەڕیدایە بەتایبەت بۆ ژنە نوسەرەکان.

 

بە پێی ڕاپۆرتەکە بە تەنها لە ساڵی ٢٠٢٣دا ١٥ ژنە نووسەر دەستگیرکراون، هەروەها  لەسەر ئاستی هەردوو ڕەگەزیش لە دوای وڵاتی چینەوە بە دووەمین و گەورەترین زیندانی نووسەران دادەنرێت لە جیهاندا.