ژنێک لە سعودیە لەلایەن پیاوێکەوە کوژرا

لە کۆمەڵگەیەکدا کە لە چوارچێوەی سیستەمێکی توندی یاسا و ڕێسا کۆمەڵایەتییەکان دەژین کە پەیوەستن بە ئایین و هۆزەوە، پیاوێک دوای دەستدرێژیکردنە سەر ژنێک لە سعودیە کە هەمیشە ڕێژەیەکی بەرزی توندوتیژی دژی ژنان تۆمارکردوە ژنەکەی کوشت.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە، لە ڕێگەی بەیاننامەیەکەوە، ڕایگەیاند، هاوڵاتییەک ژنێکی ڕفاندووە بۆ شوێنێکی دوور لە فریاگوزاری و دەستدرێژی سێکسی کردۆتە سەری و دواتر کوشتویەتی.

 

لە بەیاننامەکەی وەزارەتی ناوخۆی سعودیە کە دوێنێ بڵاویکردووەتەوە، تێیدا هاتووە، ساڵح بن مادی بن ناسر سوبەیعی مادەی هۆشبەری ئەمفیتامینی بردووە، ژنێکی خستۆتە ناو ئۆتۆمبێلەکەیەوە، بردویەتی بۆ شوێنێکی دوور، هێرشی کردووەتە سەری بە لێدان و چەقۆ لێدان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، دەسەڵاتی ئەمنی توانیان تاوانبارەکە دەستگیربکەن، لە پاش بەدواداچوون و دەستگیرکردنی تاوانبارەکەڕەوانەی دادگایان کرد.

 

شایانی باسە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ڕابردوودا پیاوێک لە ناوچەی ڕیاز لە سعودیە ژنەکەی بە چەقۆ کوشتووە، کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی و دیارنەمانی تەرمەکەی بەهۆی ناکۆکی نێوانیانەوە، وەزارەتی ناوخۆ ئاشکرای دەکات وردەکارییەکانی تاوانەکە و سزای لەسێدارەدانی بەسەریدا جێبەجێکرد.