بەهۆی لافاوەوە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستدا

لە ویلایەتی بەغلانی ئەفغانستان و هەرێمی "بەرەکە" کە دەکەوێتە سنووری هەمان پارێزگاوە بەهۆی هەڵکردنی زریان لافاو درووست بووە و بەهۆیەوە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، لە ویلایەتی بەغلانی ئەفغانستان و هەرێمی بەرەکە، کە دەکەوێتە سنووری هەمان پارێزگاوە بەهۆی هەڵکردنی زریان لافاوەوە ٢٠٠ کەس گیانی لە دەستداوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لافاوەکە زیاتر لە هەزار  و ٥٠٠ ماڵی وێرانکردووە و تا ئێستاش ئاماری زیان لێکەوتووانی شەش ویلایەتی دیکە ڕانەگەیەندراوە.