لە شرناخ تەرمی منداڵێکی ونبوو دۆزرایەوە
تەرمی محەمەد باڤلیی ١٦ ساڵ، کە ماوەی ١٥ ڕۆژە لە جزیرەی بۆتان بێسەروشوێن بوو، لە نزیک وێستگەی سنووری ڕوبەی دۆزرایەوە.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/04/20240405-20240405-20240405-690x390cc-srnk-05-04-2024-gencin-cenazesi-bulundu3-jpg86da7f-image-jpg384f88-image-jpg0f2620-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە ٢٢ی ئاداردا، داواکاری ونبوونی محەمەد باڤلیی تەمەن ١٦ ساڵ لە جزیرەی بۆتان تۆمار کرا، لە ١ی نیساندا تیمەکانی شارەوانی جزیرە، ئافاد و بەشی پۆلیس ئاگادارکرانەوە کە چەند نیشایەکی بوونی تەرم لە لای ڕووباری دیجلە دۆزراوەوە، تیمەکان ٥ ڕۆژ پێش ئێستا دەستیان بە گەڕان بەدوای منداڵە ونبووەکەدا کرد.
تیمی ٦ کەسیی ئافادی شرناخ، لەگەڵ تیمەکانی گەڕانی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی جزیرە، تیمەکانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە بەشی پۆلیس و تیمەکانی بەلەمی گەڕان و فریاگوزاری ئامەد ئۆپەراسیۆنی گەڕانیان لە ڕووباری دیجلە دەستپێکرد و لە ئەنجامی ئەو ئۆپەراسیۆنانەدا، ئەمڕۆ تەرمی منداڵە ونبووەکە لە نزیک وێستگەی سنووری ڕوبەیعی لە ناوچەی سیلۆپی دۆزرایەوە.