ئازادکردنی ڕۆزەرین کاڵکان بۆ ماوەی ١١ مانگ دواخرا

ئازادکردنی ڕۆزەرین کاڵکان لە زیندانی ژنانی شاکران پێشبینی دەکرا دوێنێ ئازاد بکرێت، بەڵام بۆ ماوەی ١١ مانگ ئازدکردنەکەی دواخرا.

ناوەندی ھەواڵ

 

بڵاوکراوەتەوە کە ئازادکردنی ڕۆزەرین کاڵکان لە زیندانی ژنانی شاکران بۆ ماوەی ١١ مانگ لە لایەن دەستەی سەرپەرشتی و بەڕێوەبردنی زیندانەوە دواخراوە.

 

ڕۆزەرین کاڵکان کە ڕۆژی ١١ی ئابی ٢٠١٦ بە تۆمەتی "ئەندامێتی ڕێکخراوەکە" دەستگیرکرابوو، بڕیار بوو دوێنێ ئازاد بکرێت.

 

ئەوەش زانرا کە ئازادکردنی ڕۆزێرین کاڵکان تا ١١ مانگی دیکە دواخرا، دەستەی بەڕێوەبردن و سەرپەرشتیاری بانگهێشتی ڕۆزەرین کاڵکانیان کرد بۆ کۆبوونەوە بەڵام کاڵکان ڕەتیکردەوە، هەروەها ڕۆزەرین کاڵکان ڕایگەیاند کە بە بیانووی دەستگیرکراوە.