کوژرانی ٤ کۆچبەری ئەفغانی لە لایەن پاسەوانانی سنووری ئێرانەوە

میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان باسیان لە کوژرانی ٤ کۆچبەری ئەفغانی و برینداربوونی کەسێکی دیکە لەلایەن سوپای ئێرانەوە کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی هەواڵی میدیا ناوخۆییەکانی ئەفغانستان، ڕۆژی شەممە پێنج کۆچبەری ئەفغانی کە بەنیازبوون بچنە ناو ئێرانەوە، لەلایەن هێزەکانی سەر سنوورەوە تەقەیان لێکرا و چواریان کوژران و یەکێکی دیکەش برینداربوو.

 

باس لەوەش کراوە کە لەم مانگەدا سێ کۆچبەری دیکەی ئەفغانستان لە کاتی بەزاندنی سنووری نێوان ئەفغانستان و ئێران لەلایەن پاسەوانانی سنووری ئێرانەوە کوژراون،  پێشتر ئاژانسه هەواڵییەکانی حکومه تی ئێران باسیان له کوژرانی ١١ کۆچبەری ئەفغانی له ساڵی ڕابردوودا کردبوو.

 

دوای ئەوەی تاڵیبان کۆنترۆڵی ئەفغانستانی کرد، ژمارەی کۆچبەران بۆ ئێران بۆ گەیشتن بە ئەوروپا زیادی کردووە، هاوکات ڕژێمی ئێرانسنووردارکردنی زیاتری بەسەر کۆچبەرانی ئەفغانستانیشدا سەپاند و جگە لە کوشتنیان لە سنوورەکاندا، کۆچبەرانی لە کەمپە سنوورییەکان نیشتەجێ کرد و دواتریش دەنێردرێنەوە بۆ ئەفغانستان.