ئێران: ژمارەی کەسانی بێ ماڵ لە زیادبووندایە

جێگری بەڕێوەبەری کاروباری چاکسازیی ڕێکخراوی خۆشگوزەرانی ئێران زیادبوونی ژمارەی کەسانی بێ ماڵی لەسەر شەقامەکان ڕاگەیاند.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ، فایتمە عەباسی، جێگری کاروباری چاکسازیی ڕێکخراوی خۆشگوزەرانی ئێران، زیادبوونی ژمارەی کەسانی بێ ماڵی لەسەر شەقامەکان ڕایگەیاند: " ئەو کەسانەی بێ ماڵن و لەسەر شەقامەکان بەجێدەهێڵدرێن، کەسانی بەساڵاچوو یان نەخۆشە دەروونیییەکان، هەندێک خێزان توانای چاودێریکردنی ئەو کەسانەیان نەماوە و لەسەر شەقامەکان بەجێیان دەهێڵن."

 

فاتیمە عەباسی ڕایگەیاند کە ژمارەی نەخۆشانی دەروونی زیادی کردووە و ڕایگەیاندووە کە ئەو کەسانە زۆرتر لە چینەکانی خوارەوەی کۆمەڵگەن، وە لەبەرئەوەی هیچ پشتیوانییەک بۆ ئەو کەسانە نییە و بەهۆی هەژاری خێزانەکانەوە، ناتوانرێت ئەو کەسانە لە نەخۆشخانەی دەرونی وەربگیرێن، ئەم کەسانە لەلایەن خێزانەکانیانەوە جێهێڵراون و لە زۆربەی حاڵەتەکان خێزانی ئەو کەسانە بە هیچ شێوەیەک ناناسرێتەوە.

 

بە وتەی جێگری بەڕێوەبەری کاروباری چاکسازیی ڕێکخراوی خۆشگوزەرانی ئێران، لە ئێستادا تەنیا ١٩١ ماڵی چاکسازی لە ئێراندا هەیە کە بەلایەنی زۆرەوە توانای چاودێریکردنی ١٠ نەخۆشیان هەیە کە چاودێری کەسانی بەساڵاچوو و نەخۆشییە دەروونییە درێژخایەنەکان دەکەن.