دەسەڵاتدارانی ئێران ماڵی ژنێک دەڕووخێنن
ئەندامانی دەزگای نیشتەجێبوون بە هاوپێچی سوپای پاسدارانی ئێران، هەڵیانکوتایە سەر ناوچەی "کمب"ی تشابهار و ماڵی بنەماڵەیەکی بەلووچییان ڕووخاند.
ناوەندی هەواڵ
چالاکوانی بەلووچ ڕۆژی ٢ی تشرینی دووەم ڕاپۆرتیان دا، کە هێزەکانی سوپای پاسداران و ڕێکخراوی نیشتەجێبوون ماڵی ژنێکی بەلووچ و منداڵەکانییان ڕووخاند.
توخمەکانی ڕێکخراوی نیشتەجێبوون بە یاوەری سوپای پاسداران هێرشیان کردە سەر ناوچەی "کمب"ی تشابهار و ماڵی بنەماڵەیەکی بەلووچیان ڕووخاند.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، ڕێکخراوەکە بە بولدۆزەر و کەرەستەی پڕۆژەی هێڵی ئاسنینی تشابهار- بسابندر بۆ ڕووخاندنی ماڵی ژنێکی بێ هاوژینی بەلووچ کە بژێوی خێزانەکەی دابین دەکات، وە ئەم ڕووخاندنە لە کاتی شەودا ئەنجام درا، ژنەکە و منداڵەکانی بێ ماڵ و حاڵ کرد.
ئەو ژنە کە لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا بە شێوەی ئۆنلاین بڵاویکردووەتەوە، وتی: ڕێکخراوی نیشتەجێبوون و سپای پاسداران لە کاتژمێر ١:٣٠ تا ٤:٠٠ی بەیانی ژوورەکەمانیان دەڕوخاند، هاوژینەکەم کۆچی دوایی کردووە، براکانم بێکارن، ئێمە هەژارین، ئەوانیش هاتوون ماڵەکەمانیان بە هەموو کەلوپەلەکانیەوە ڕووخاند، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە بێ ماڵ و حاڵ بووین.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە، دانیشتووانی ئەو ناوچەیە باس لەوە دەکەن کە زەوی و زاری ئەم ناوچەیە پێش شۆڕش هی خۆیان بووە و ساڵانێکی زۆریش لەوێ ژیاون، بەڵام دەسەڵاتدارانی حکومەت بە بامگەوازی ئەوەی کە "زەوی دەوڵەتە" دەستیان بەسەردا گرت وە بەسەر کەسانی پەیوەندیداردا دابەشیان کرد، سەرچاوە ناوخۆییەکان پشتڕاستیان کردەوە کە ئەم دابەشکردنانە ئامانجیان "گۆڕینی پێکهاتەی دیمۆگرافی" پارێزگای سیستان و بەلوچستانە.