تەرمی ئەو منداڵە کۆچبەرەی لە بەلەمەکەوە کەوتووەتە خوارەوە لە دەریادا دۆزرایەوە

تەرمی منداڵێکی کۆچبەر کە لە بەلەمێکی لاستیکییەوە کەوتە ناو دەریاوە، ١٣ ڕۆژ لەمەوبەر لە کەنارەکانی قەرەبورونی شاری ئیزمیر دۆزرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢٥ی نیسان کاتژمێر ٠٥:٠٠ بەلەمێکی لاستیکیی کە کۆچبەرانی هەڵگرتبوو لە کەنارەکانی ناحیەی قەرەبورونی ئیزمیر نوقم بوو، بە پێی زانیارییەکان هێزەکانی پاسەوانی کەناراوەکان دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی گەڕان و ڕزگارکردن کردووە. لەناو کەشتییەکەدا ١٥ کۆچبەر ڕزگارکران کە منداڵێکیان تێدا بووە، ٣ کەس لەسەر ڕووی دەریا دۆزراونەتەوە و ڕزگارکراون.

 

هاوکات ڕۆژی ٨ی ئایار، تەرمی منداڵێکی ونبوو دۆزرایەوە، دوای پشکنین، تەرمی منداڵەکە گواستراوەتەوە بۆ مردووخانەی پەیمانگای پزیشکی دادوەری ئیزمیر.