دەوڵەتی تورکیا بۆردوومان دەکات و زیان بە ژینگەی کوردستان دەگەیەنێت

دەوڵەتی تورکیا لە مانگی حوزەیران/٦ی ئەمساڵەوە بە چڕی هێرش و لەشکرکێشییەکانی بۆ باشووری کوردستان دەستپێکردووە و لە شەوی ڕابردووەوە بۆردوومانی چیای مەتینا بەردەوامە،

ناوەندی هەواڵ

 

دەوڵەتی تورکیا لە مانگی حوزەیران/٦ی ئەمساڵەوە بە چڕی هێرش و لەشکرکێشییەکانی بۆ باشووری کوردستان و بە تایبەت هەرێمی بادینان و شارۆچکەی ئامێدی دەستپێکردووە و زیانی ژینگەیی بە سروشتی کوردستان گەیاندووە و لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و بریندار بوون.

 

بە پێى زانیارییەکان کەمێک بەر لە ئێستا دەوڵەتى داگیرکەرى تورک بۆردوومانى چیاى مەتیناى لە سنوورى شارى دهۆک کرد، بۆردوومانەکانیش لە شەوی ڕابردووەوە بە چڕی دەستی پێکردووە.

 

تا ئەم ساتە زیانە گیانى و مادییەکانى بۆردوومانەکەى دەوڵەتى داگیرکەرى تورک بۆسەر ناوچەکە نەزانراوە.