دەروازەیەکی ئاوارەبوون لە خەڵکی لوبنان داخرا

وەزیری گواستنەوەی لوبنان ڕایگەیاند، بەهۆی هێرشێكی ئیسرائیلەوە ڕێگای دەروازەی سنووری مەسنەع کە سەدان هەزار كەس بۆ ئاوارەبوون بەكاریان دەهێنا داخرا.

ناوەندی هەواڵ

 

عەلی حەمییە، وەزیری گواستنەوەی لوبنان سەبارەت بە داخستنی ڕێگای ئاوارە بوونی هاوڵاتیانی وڵاتەكەی لەلایەن ئیسرائیلەوە، ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تێیدا هاتووە: بەهۆی هێرشێكی ئیسرائیلەوە ڕێگای دەروازەی سنووری مەسنەع داخرا، كە ئەو ڕێگایە سەدان هەزار كەس بۆ ئاوارەبوون بەكاریان دەهێنا.

 

ئاماژە بەوەکراوە، هەر ئەمڕۆ هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر گەڕەكی باشووری بەیروت و هەروەها دەروازەی سنووریی مەسنە لەگەڵ سووریا دەستپێكرد.

 

وەزارەتی تەندروستی لوبنان بڵاویكردەوە، بەهۆی هێرشەكانی دوێنێی ئیسرائیلەوە ١٨٨ كەس كوژران و بریندار بوون.