دەرهێنەرێکی فیلم خەڵاتی گەورەی شاژنی ئەستوریاسی ئیسپانیای بردەوە

مەرجان ساتراپی، نووسەر و دەرهێنەری فیلمی ئێرانی-فەڕەنسی خەڵاتی گەورەی ئیسپانیای لە بواری پەیوەندی و زانستە مرۆییەکان بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

خەڵاتی "شاژنی ئەستوریاس" یەکێکە لەو خەڵاتە بەناوبانگانەی ئەوروپا کە هونەر و زانست و بوارەکانی دیکە دەگرێتەوە و لە ٨پۆلی جیاوازدا دەبەخشرێت بەو تاک و دامەزراوانەی کە دەستکەوتی بەنرخیان بەدەستهێناوە لە خزمەتی مرۆڤایەتیدا.

 

مەرجان ساتراپی، نووسەر و دەرهێنەری فیلمی ئێرانی-فەڕەنسی خەڵاتەکەی ئوسراڵیا لە بەشی پەیوەندی و زانستە مرۆییەکان بردەوە، کە یەکێکە لە بەناوبانگترین خەڵاتەکان لەو وڵاتانەی کە بە ئیسپانی قسە دەکەن.

 

خەڵاتەکە لە مانگی تشرینی یەکەمدا دەبەخشرێت بە مەرجان ساتراپی لە ئیسپانیا لەپای ڕۆڵی سەرەکی لە بەرگریکردن لە ماف و ئازادییەکانی مرۆڤ.

 

لە ڕۆمانە گرافیکییەکەیدا لە پێرسپۆلیس، مارجان ساتەری باس لە تەمەنی گەنجی خۆی دەکات، سنووردارکردنی ژنان، سەختییەکانی جەنگی ئێران و عێراق، ژنێکی گەنج دوای شۆڕشی ئیسلامی لە ساڵی ١٩٥٧ لە ئێران و ئەزموونەکانی لەگەڵ دامەزراندنی حکومەتی ئیسلامی، سنووردارکردنی ئایینی، جەنگ و کۆچ، ڕۆمانەکەی پێرسپۆلیس لە ساڵی ٢٠٠٨ پاڵێوراو بوو بۆ خەڵاتی ئۆسکار.

 

لە ساڵیادی گیان لەدەستدانی ژینا ئەمینی، مەرجان ساتراپی بە هاوکاری ژمارەیەک لێکۆڵەر و وێنەکێشی ئێرانی و دەرەوەی ئێران پەرتوکێکی وێنەییان بڵاوکردەوە بە ناونیشانی "ژن، ژیان، ئازادی" کە باس لە تەڤگەری شۆڕشگێڕی "ژن، ژیان، ئازادی" دەکات.