ژنانی تەبقا: نەتەوەی دیموکراتیک داوای ئازادی ژنان دەکات

ژنانی تەبقا کە ٧ ساڵ لەمەوبەر لە دەستی چەتەکانی داعش ڕزگارکرابوون، لە حەوتەمین ساڵیادی ئازادکردنی تەبقادا سەرنجیان بۆ سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک ڕاکێشا و ڕایانگەیاند: ئەو سیستمە داوای ئازادی ژنان و پاراستنی مافەکانیان دەکات.

یوسرا ئەحمەد

 

ڕەققا- هێزەکانی سوریای دیموکراتیک-قەسەدە لە ٢١ی ئاداری ٢٠١٧دا ڕایگەیاند، ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی کانتۆنی تەبقایان بە ناوی "توڕەیی فورات" دەستپێکرد و ماوەین٤٨ ڕۆژی خایاند، لە ١٠ی ئایاری ٢٠١٧دا ئازادکردنی ئەو شارە ڕاگەیەندرا. لەو کاتەدا تەبقا لە تاریکی چەتەکانی داعش ڕزگاری بوو، لە یادی حەوتەمین ساڵیادی ئازادکردنی کانتۆنی تەبقادا، ژنانی ئەو کانتۆنە ڕایانگەیاند کە ئازادکردنی تەبقا قۆناغێکی نوێی لە ژیانیاندا کردەوە و خەباتی خۆیان بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەیان بەهێزتر دەکەن.

 

"ڕزگارکردنی تەبقا هەنگاوێکی مێژوویی بوو بۆ ژنان"

هودا عەلی، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی زەنۆبیا لە کانتۆنی تەبقا، باسی لە حەوتەمین ڕزگارکردنی تەبقا و دەستکەوتەکانی ژنان لە ساڵی ڕزگاری تا ئێستا کرد و وتی: ڕزگارکردنی تەبقا هەنگاوێکی مێژوویی بوو، بە تایبەت بۆ ژنان، ئەمەش بەهۆی کچ و کوڕەکانمانەوەیە کە باجێکی زۆریان داوە بۆ ڕزگارکردنی ئەم خاکە.

 

هودا عەلی لە درێژەی قسەکانیدا باسی لەو گۆڕانکاریانە کرد کە دوای ٧ ساڵ لە ڕزگاربوون لە ژیانی ژناندا ڕوویدا و وتی: گۆڕانکارییەکی گەورە لە ژیانی ژناندا ڕوویدا، کاتێک چەتەکانی داعش ئەو شوێنانەیان داگیرکرد، ژنان بۆ ساڵانێک پشتگوێ خران و گۆشەگیریان لەسەر بوو، بەڵام دوای ڕزگاری، ژنان توانیان ڕاستی خۆیان و مێژووی خۆیان بناسن، هەروەها ژنان ڕۆڵی خۆیان لە ئیدارە سەربازیی و سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکاندا بینی و لە سیستمی ئیدارەی و هاوسەرۆکایەتیدا جێگەی خۆیان گرتەوە.

 

"ژن لە ڕێگەی سیستمی نەتەوەی دیموکراتیک خۆیان پێناسە دەکەن"

هودا عەلی ڕایگەیاند کە شۆڕش لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا چەندین دەستکەوت و سەرکەوتنی ژنانی لێکەوتووەتەوە و وتی: ژن لە هەموو کارەکاندا ڕۆڵیان هەیە، ژنان لە هەموو دامودەزگاکان و کانتۆنەکاندا کاردەکەن، لەم دواییانەدا دەنگەکانیان لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکان بەکارهێنا، ئەم نموونەیە ئەزموونێکی نوێیە و بۆ یەکەمجار لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕوودەدات. هەروەها بەڵگەیەکە کە نیشان دەدات ژنان چەندە دەیانەوێت خۆیان پەرەپێبدەن و سەرکەوتن بەدەست بهێنن.

 

"ژن بڕیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی هەیە"

ئەندامی ئەنجومەنی جێبەجێکاری تەبقا، جوری ئەحمەد، ئازادکردنی تەبقای بە سەرەتای ڕێگایەکی نوێ ناوبرد کە ژنان بەرەو ئازادی دەبات و وتی: لەگەڵ دامەزراندنی خۆبەڕێوەبەری و دامەزراندنی دامەزراوەی مەدەنی و سەربازی و ژنان، ژنان ڕۆڵێکی گەورەیان هەیە لە ڕێگەی بەشداریکردنیانەوە و جێگەی ئەوی گرتەوە لە هەموو ئەرکەکاندا، ژنانی ئەمڕۆ خاوەنی بڕیاری سیاسی و کۆمەڵایەتی خۆیانن بەهۆی ئەوەی ژنان باوەڕیان پێیان هەیە و ئیرادەیەکی بەهێزیان هەیە.

 

ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی مەدەنی، ئەمیرە حەمۆ، پێشێلکارییە دڕندەکانی بەرامبەر ژنانی دەربڕی کاتێک داعش زۆر ناوچەی داگیر کرد و وتی: ژنانی ئەو سەردەمە دوور بوون لە ڕاستییەوە، نەیاندەزانی چی لە دەوروبەریان ڕوودەدات، کاتێکی تاریک بوو، ژنان نەیاندەتوانی لە ماڵەکانیان بچنە دەرەوە و جلوبەرگی ڕەشیان لەبەردا بوو و نەیاندەتوانی قسە بکەن و دەنگیان بەرز بکەنەوە.

 

ئەمیرە حەمۆ قۆناغی ڕزگارکردنی بە گەڕانەوە بۆ ژیان پێناسە کرد و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا، "لەدایک بوونێکی نوێ بوو، لەدایکبوونی بیرێکی ئازاد بوو، پێشتر ژنان لە ڕۆحێکی بێ ڕۆحدا دەژیا، بەڵام ئێستا ئەندامی چالاکن لە کۆمەڵگەدا.