دەرچوویەکی زانکۆی هەڵەبجە خەڵاتی گەنجترین توێژەری لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا

دێنێ عەدنان، دەرچووی زانکۆی هەڵەبجە خەڵاتی گەنجترین تویژەری لەسەر ئاستی عێراق بەدەستهێنا.

 

ناوەندی هەواڵ- سەرۆکایەتی زانکۆی هەڵەبجە لە پەیجی فەرمی خۆی لە فەیسبوک بڵاویکردەوە، لەشەشەمین سیمپۆزیەمی پەیپەرە نایابەکان کە لە زانکۆی سلێمانی بەرێوەچوو، دەرچوویەكی زانكۆی هەڵەبجە بەناوی "دێنێ عەدنان" بەگەنجترین توێژەر لەسەر ئاستی عێراق دیاری كرا.

لەمیانی مەراسیمی دەستپێكی سیمپۆزیەمەكە، دێنی عەدنان محەمەد دەرچووی بەشی فیزیا، لە کۆلیژی زانستی زانکۆی هەڵەبجە بە بەشداریکردن لە توێژینەوەیەکدا بە ناونیشانی "An Improved Bracketing Method for Numerical Solution of Nonlinear Equations Based on Ridders Method" بەسەرپەرشتی مامۆستا باوەڕ محەمەد فەرج لە ساڵی٢٠٢٢ بووە براوەی خەڵاتەکە.