دەربارەی خەدیجە ئۆناران نامەیەک بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نێردرا
ئیهەدە دەربارەی خەدیجە ئۆناران کە بەهۆی ناردنی پارە بۆ زیندانیان ٨ مانگە زیندانیکراوە، نامەی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نارد.

ناوەندی هەواڵ
لقی ئیستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ "ئیهەدە"، دەربارەی خەدیجە ئۆناران نامەی بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نارد.
خەدیجە ئۆناران لەبەرئەوەی پارەی بۆ زیندانیان ناردبوو، خرایە زیندان، لە ١٠ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ـەوە لە زیندانی ژنانی گەبزەیە. پێش ناردنی نامەکە، ئیهدە لەبەردەم بینای خۆی لە بیۆغلو ڕاگەیەندراوی خوێندەوە. تێیدا ئەو نامەیە خوێنرایەوە کە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا نێردراوە.
نەرگس شاهین،ئەندامی کۆمیسیۆنی زیندانەکانی ئیهەدە ڕایگەیاند خەدیجە وەک ئەندامێکی کۆمیسیۆنەکە بۆ مافی زیندانیان خەباتی دەکرد و داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤی کردبووە بەشێک لە ژیانی، وتی: بۆیە بەگوێرەی توانا پارەی ناردبوو بۆ هاوژینی پێشوو مەندەرەس لەیلا و چەند زیندانییەکی نەخۆش. ئەم پارەیەی بەگوێرەی ڕێکارە پێویستەکان ناردبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، خەباتەکەی ئۆناران دەچێتە چوارچێوەی هاوکاری و پشتیوانییەوە، زیندانیکردنی ئەو کارێکی نایاساییە، گوتی: "بەم دواییانە دۆسیەی لەم شێوەیە دەربارەی خزم و کەسوکاری زیندانیان زیاتر بووە.
دواتر، نامەکە لەڕێگەی پۆستەوە نێردرا بۆ پەرلەمانی ئەوروپا.