دەنگی ژنان لە کۆنگرەی نادا داوای مافەکانیان بۆ دادپەروەری و یەکسانی دەکەن

لە چوارچێوەی و تەوەرەکانی دانیشتنەکانی کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا، دەنگی ژنان لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا کۆبوونەوە بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون و گفتوگۆکردن لەسەر ئاستەنگە هاوبەشەکان، جەختیان لەسەر ڕۆڵی سەرەکی ژنان لە بنیاتنانی ئاشتی كردەوە.

سلێمانی

 

بەشداربووانی کۆنگرەی هاوپەیمانی نادا لە شاری سلێمانی لە دووەم ڕۆژدا جەختیان لەسەر پێویستی ژنان کردەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کارا و کاریگەر بگێڕن لە بوارە جیاجیاکاندا، هەروەها بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای سەردەم و ئامرازەکانی تر بۆ دروستکردنی پردی زانین لەنێو ژناندا.

 

 دکتۆر غەدە موسا، پرۆفیسۆری زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی قاهیرە و جێگری سەرۆکی پارتی هۆشیاری، جەختی لە گرنگیدانی توندی خۆی کردەوە بۆ چۆنیەتی پێکهێنانی هاوپەیمانی ناوخۆیی ژنان، تیشکی خستە سەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە ئاستی بنەڕەتی، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکاندایە بۆ دروستکردنی پلاتفۆرمی تایبەت بە پشتیوانی و داکۆکیکردن، هەروەها هاندانی ژنان بۆ بەشداریکردنی چالاکانە لە هەوڵەکان بۆ بەدیهێنانی ئاسایش و ئاشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا، ناوچەیەک بەدەست چەندین شەڕ و ململانێی چەکدارییەوە دەناڵێنێت کە بە پلەی یەکەم ژنان دەکەنە ئامانج.

 

وتیشی: ئێمە بەکۆمەڵ کاردەکەین بۆ بیرکردنەوە لە ڕێگاکانی بونیادنانی وتارێکی هاوبەشی کولتووری و سیاسی کە کۆدەنگی لەنێوان ژنانی ناوچەکەدا بەرزبکاتەوە، جەختیشیکردەوە لەسەر گرنگی بەکارهێنانی میدیای تەکنەلۆژی مۆدێرن، کە ئامرازەکان بۆ پەیوەندیکردن و ئاڵوگۆڕی ئەزموون و زانیاری لەنێوان ژنانی وڵاتە جیاوازەکاندا دابیندەکات

لە هەرێمی کوردستانەوە، دڵسۆز زەنگەنە، سەرۆکی ڕێکخراوی دابین بۆ گەشەپێدانی دیموکراتی و مافی مرۆڤ و چالاکوانی مافی ژنان جەختی لە گرنگی یەکخستنی هەوڵەکانی ژنان کردەوە لە بواری سیاسی و پێویستی ژنان کردەوە بۆ ئەوەی ڕۆڵێکی کارا و کاریگەریان هەبێت لە ژیانی سیاسیدا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو کاریگەرییەی ئەم کایە لەسەر ژیانی پێکهاتەکان هەیەتی.

 

ڕوونیشیکردەوە، ژنان پێویستیان بە یەکگرتن و دروستکردنی پەیوەندیی پتەو لەنێوان خۆیاندا هەیە بۆ ئەوەی بتوانن مافە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی خۆیان بەدەستبهێنن، ئەو بوارانەی کە پێویستە ژنان تێیدا کاربکەن تەنها لە سیاسەتدا سنوردار نین، بەڵکو کەرتی ڕۆشنبیری و کۆمەڵایەتی و ئیداریش دەگرێتەوە، کە تێیدا پێویستە ژنان ڕۆڵێکی سەرەکی و کاریگەر بگێڕن.

 

تیشکی خستە سەر گرنگی کردەوەی بەکۆمەڵی ژنان لە ڕێگەی تۆڕەکانەوە کە دەستەبەرکردنی پەیوەندی بەردەوام و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوانیان دەکەن، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم پەیوەندییە نابێت تەنها لە یەک هەرێمدا سنووردار بێت، بەڵکو پێویستە درێژببێتەوە بۆ ئەوەی ژنان لە هەموو وڵاتەکاندا بگرێتەوە. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پەیوەندییە بەشدارە لە ئاڵوگۆڕی کولتوورەکان و هۆشیاریی یاسای تایبەت بە هەر وڵاتێک، ئەمەش دەرفەتەکانی هاودەنگی و هەماهەنگی نێوان ژنان لەسەر ئاستی هەرێمی و نێودەوڵەتی بەرز دەکاتەوە، بە ئامانجی گەیشتن بە دادپەروەری و یەکسانی و دەستەبەرکردنی بەشداری ژنان لە ژیانی سیاسی و بوارە جیاوازەکانی ژیانی گشتیدا.

شەهرزاد جاسم، نوێنەری کۆردیناسیۆنی کۆمەڵەی ژنانی زەنۆبیا و ئەندامی لیژنەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، باسی لە شۆڕشی ژنان کرد وەک وەڵامێک بۆ پرسە هاوچەرخەکان، بەتایبەتی لە بەرامبەر ڕژێمە پیاوسالارییەکان و سەرمایەدارییەکاندا، ئاماژەی بەوەکرد، ژنان لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شۆڕشێکی نوێیان لە دژی ئەم ڕژێمانە بەڕێوەبردووە، داوای مافە تەواوەکانیان دەکەن و دەیسەلمێنن کە خاوەنی ئیرادەی ئازاد و بڕیاردانی سەربەخۆن، و توانای بەشداریکردنیان لە ژیانی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتیدا هەیە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان لە ناوچەکەدا ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاو بوونەتەوە، لەوانە توندوتیژی، هاوسەرگیریی منداڵان، فرەژنی و چەندین بابەتی ئاڵۆزی دیکە کە کاریگەرییان لەسەر ژیانی ڕۆژانەیان هەیە. جەختیشی لەوە کردەوە کە ژنانی ئەمڕۆ لە پێشەنگی کاری سیاسیدان و نوێنەرایەتی چارەسەری زۆرێک لەو کێشە و پرسانەی بەردەم ڕژێم و کۆمەڵگە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکەن، لە ڕێگەی سەرکردایەتیکردنیانەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانەکان و بەرەنگاربوونەوەی دەسەڵاتی هەژموونی پیاوسالاری و سەرمایەداری، کە بووەتە ڕێگر لەبەردەم پێشکەوتنیان و لە زۆرێک لە مافەکانیان زەوت کردوون

 

لە مۆریتانیا، لالە ئەلموختار، سەرۆکی کۆمەڵەی پێشەنگەکان بۆ پاراستنی ژنان و منداڵان، خۆشحاڵی خۆی بە بەشداریکردن لە کۆنفرانسی هاوپەیمانی نەدا دەربڕی، کە تیایدا باس لە بابەتگەلێکی جۆراوجۆری پەیوەست بە ژنان و خەباتی فێمینیستی کرد. ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم دەرفەتە ڕێگەی بە ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان و ڕۆشنایی خستە سەر واقیعی ژنان لە ناوچەکەدا.

 

وتیشی: لە مۆریتانیا ژنانی چالاکوان و چالاکوانی مافی مرۆڤمان هەیە کە کار بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و یەکسانی دەکەن و هەوڵی چەسپاندنی ئازادی تاک و کۆمەڵگە دەدەن، ژنان نیوەی کۆمەڵگە و پەروەردەکارانی نیوەکەی ترن، هەربۆیە دەبێت ئاستێکی بەرزی بەرپرسیارێتییان هەبێت، چ لەڕووی مەعریفی و چ لەڕووی ئابوورییەوە، بۆ ئەوەی بتوانن کاروباری خۆیان و کاروباری وڵاتەکەی خۆیان بەڕێوەببەن، چونکە ئەوان نوێنەرایەتی کاروباری خۆیان و کاروباری وڵاتەکەیان بکەن یەکەم ناوکی بنیاتنانی خێزان و کۆمەڵگا یەکەمیان پێویستی بە دایکێکی هۆشیار و زیرەک و پێگەیشتوو و خەباتکار هەیە، توانای پەروەردەکردنی نەوەیەکی هۆشیار کە سەقامگیری کۆمەڵگا و یەکگرتوویی وڵات بپارێزێت

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لە مۆریتانیا، دوای ململانێی بەردەوام، توانیمان ڕێژەی بەشداریکردنی ژنان بە ڕێژەی ٢٥٪ بەدەستبهێنین. لە کۆی ٢١ وەزارەت دە وەزیری ژنمان هەیە، هەروەها ژنە پەرلەمانتار و ژنانیش کە لە پاسەوانی نیشتمانی و سوپای نیشتمانی و پۆلیسدا خزمەت دەکەن. هەموو ئەمانە بەهۆی ئەو خەبات و هەوڵە بەردەوامەی ژنانی مۆریتانیا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانیان بەدیهات، ژنانی مۆریتانیا کە پێشتر ژنانی گوندنشینی پەراوێزخراو بوون، توانیویانە لەڕێگەی پەروەردە و ڕاهێنانەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگەکانی مۆدێرنیزاسیۆن ببنەوە و تێکەڵ بە کۆمەڵگا ببن، پشت بە زیرەکی و ئیمکاناتیان دەبەستن. بەڵام هەژاری تا ئێستاش یەکێکە لە کێشە دیارەکانی مۆریتانیا.

 

لالە موختار جەختی لەوە کردەوە کە خەبات بەردەوامە بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری و ئارامی و ئاسایش بۆ هەموو تاکێکی کۆمەڵگا، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە لەمێژە پەراوێزخراون و ناتوانن خوێندن تەواو بکەن و بەناچاری هاوسەرگیری زوو بکەن و وەک ژنی ماڵەوە جێهێڵدراون ئەمڕۆ ئێمە ژنی ئایدیاڵ، ژنی پێشەنگمان دەوێت و دەبێت هەمووان پشتیوانی لێبکەن، چونکە ئەو بناغەی کۆمەڵگایە، ئەگەر ژن ڕاستگۆ بێت کۆمەڵگا ڕاستگۆیە، ئەگەر گەندەڵیش بێت کۆمەڵگە گەندەڵە.